کۆمیسیۆن بۆ رووداو: لە رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی کارەبا 24 کاژێری دەبێت

15-10-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، سێ رێکار بۆ دابینکردنی کارەبای پێویست لە رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی دەگرنەبەر و ناهێڵن هیچ کێشەیەکیان رووبەڕوو ببێتەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2024 ئەیسەر یاسین، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی پێداوین، کە لە رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتیدا، کارەبای 24 کاژێری تەرخان بکات."
 
گوتیشی، "هەروەها لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکانی سەرجەم شار و شارۆچکەکان رێککەوتووین و هێڵی تایبەتمان راکێشاوە بۆ سەرجەم ناوەند و وێستگەکان، بۆ ئەوەی لە ئەگەری بڕانی کارەبای نیشتمانیی مۆلیدەکان راستەوخۆ ئامادەبن."
 
ئەیسەر یاسین، ئاماژەی بەوەش کرد، "بۆ هەموو ئەگەرێکی دروستبوونی کێشە لە هێڵی کارەبا ئامادەین، چونکە ئامێری UPSـمان بۆ سەرجەم ناوەند و وێستگەکان دابینکردووە، کە توانای پێدانی تەزووی کارەبایان بۆ ماوەی 24 کاژێر هەیە."
 
سەبارەت بەو بنکانەی دەنگدانی تایبەت کە لە پارێزگاکانی عێراق دەکرێنەوە، گوتەبێژەکەی کۆمیسیۆن گوتی، "بەهەمان شێوە لەگەڵ وەزارەتی کارەبای عێراقیش رێککەوتووین و ئامێری UPSـشمان ئامادەیە بۆ هەر ئەگەرێکی بڕانی کارەبا."
 
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە لە رۆژی 18 و 20ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت؛ 7607 وێستگە و 1437 بنکەی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی و تایبەت هەن، 1266 ـیان بنکەی دەنگدانی گشتی و 165یان بنکەی دەنگدانی تایبەتن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.