گوتەبێژی زانکۆی سەڵاحەدین: ئەم ساڵ زیاتر لە 7000 دەرچووی ئامادەییمان وەرگرتووە

15-10-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت، ئەم ساڵ زیاتر لە 7000 دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەییان وەرگرتووە. گوتەبێژەکەی دەڵێت، "پێشبینی دەکەین ژمارەکە بەرزبێتەوە."
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی 10ی 2025، سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە رووداوی گوت، "ئەم ساڵ 7 هەزار و 87 دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەییمان لە 17 کۆلێژ و 90 بەشی ئەکادیمی وەرگرتووە."
 
بە گوتەی سامان عەبدوڵڵا، بەهۆی داواکاریی قوتابییانەوە پێشبینی دەکەن ئەم ژمارەیە بەرزبێتەوە، چونکە قوتابییەکی زۆر داوای دابەزین بۆ کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی سەلاحەدین تۆماردەکەن.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ئاماژەی بەوەدا کە"بەشی ژیریی دەستکرد لە زانکۆی سەڵاحەدین دووهێندە لە پلانی خوێندن، دەرچووی پۆلی 12ی وەرگرتووە. لە پلانی خوێندنی زانکۆی سەلاحەدیندا داوای 30 دەرچوو کرابوو، بەڵام ئێستا  70 قوتابیمان وەرگرتووە."
 
سامان عەبدوڵڵا گوتی، پێویستە سەرجەم ئەو قوتابییانەی لە زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر ناویان گەڕاوەتەوە کلیک بکەن بۆ خۆتۆمارکردن. هاوکات سەرجەم پێداویستییەکانی مامەڵەی وەرگرتن بۆ ئەو کۆلێژ و بەشەی کە لێی وەرگیراون، ببەن.
 
بە گوێرەی زانکۆی سەڵاحەدین، پێداویستییەکانی مامەڵەی وەرگرتن ئەمانەن:
 
- سەرەتا قوتابی ناوی خۆی بە شێوەی ئۆنلاین تۆماردەکات.
 
 
- دوای خۆتۆمارکردن، 2 کۆپی لە فۆرمەکە پێشکێشی کۆلێژەکەی دەکات.
 
- بڕوانامەی رەسەن و بەڵگەنامەی پەسندکراو.
 
- پشکنینی پزیشکی (مەرجە لە بنکەی تەندروستیی زانکۆ بێ.)
 
- کارتی نیشتمانی و کۆپییەکی رەنگاوڕەنگ.
 
- کارتی زانیاری یان پشتگیری موختاری پەسندکراو.
 
- پسووڵەی خۆراک.
 
- دوو وێنەی فەرمیی مامەڵە.
 
- کۆپییەکی پاسپۆرت (ئەگەر هەبێت.)
 
- دەستەبەری قوتابی (کفالة).
 
- بەڵێننامەی قوتابی تازە وەرگیراو.
 
- بڕینی پسووڵەی خۆتۆمارکردن.
 
- بڕینی قەواڵەی دارایی (وصل)ی پارالێڵ (ئەگەر پارالێڵ بوو).
 
- بڕینی پسووڵەی بەشە نێوخۆ (ئەگەر قوتابی دەرەوەی شار بێ).
 
- پێویستە قوتابی دوای تەواوکردنی مامەڵە لە کۆلێژ، وێنەیەک لە پسووڵەکان و دوو کۆپی لە فۆرمی خۆتۆمارکردن بە ئۆنلاین پێشکێشی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.