کەسێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سووکایەتی بە مامۆستا دەکات و یەکێتی مامۆستایان سکاڵا لەسەری تۆمار دەکات

59 خولەک له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ڤیدیۆی کەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە سووکایەتی بە مامۆستایان دەکات. سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان دەڵێت، "قبووڵکراو نییە و سکاڵای لەسەر تۆماردەکەین."
 
لە ڤیدیۆکەدا پیاوێک بە کڵاوێکەوە دەرکەوتووە و دەڵێت، لە منداڵییەوە وازی لە خوێندن هێناوە؛ هەروەها چەند قسەیەکی نەشیاو بە مامۆستا دەڵێت.
 
ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەدواداچوون دەکەین بۆ ئەو کەسەی گاڵتە بە ناوی مامۆستا و پیشەی مامۆستا دەکات. سکاڵا لەسەر ئەو و ئەو پەیجانەش تۆمار دەکەین ڤیدیۆکە بڵاودەکەنەوە."
 
سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان ئاماژەی بەوەکرد، تاوەکو ئێستا نازانن ڤیدیۆکە لە کام شاری باشووری کوردستان تۆمارکراوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، "بڵاوکردنەوەی هەر گرتە ڤیدیۆ و بابەتێک کە تێیدا سووکایەتی و بێ رێزی بێت بەرامبەر بە ناوی مامۆستا، جێگەی قبووڵ نییە."
 
ئەحمەد گەرمیانی گوتی، بابەتێکی هاوشێوە لە سنووری پارێزگای دهۆک هەبووە و سکاڵایان لەسەر کەسەکە تۆمار کردووە و ئێستا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە