عوسمان ئۆجەلان کۆچی دواییکرد

15-11-2021
نیشانەکردن عوسمان ئۆجالان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

عوسمان ئۆجەلان، برای بچووکی عەبدوڵڵا ئۆجالان، رێبەری بەندکراوی پەکەکە کۆچی دواییکرد.
 
بەپێی سەرچاوەکانی تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداو کاژێر 04:30 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2021 عوسمان ئۆجەلان کە ماوەیەکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر خەوێنرابوو و لەژێر چاودێریی چڕدا بوو، بەهۆی کۆرۆناوە کۆچی دواییکردووە. 
 
عوسمان ئۆجالان ساڵی 1958 لە گوندی ئامارای سەربە شارۆچکەی خەلفەتی لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان لەدایکبووە. 
 
یەکێک بوو لە سەرکردە باڵاکانی پەکەکە و دوای جیابوونەوەی لە پەکەکە لە ساڵی 2004 ـەوە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێبووە و بڕیارە تەرمەکەشی لە هەرێمی کوردستان بەخاک بسپێردرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێرشی سەر بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران لە رۆژهەڵاتی کوردستان

بۆردوومانکردنی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان فراوانتر بووە

لە پێنجەم رۆژی شەڕی ئەمریکا- ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، ژمارەیەکی زیاتر لە بنکە سەربازی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرانە ئامانج و ژمارەیەک لەو شارانەی گرتەوە، کە پێشتر بنکە و بارەگا سەربازییەکان تێیاندا بۆردوومان نەکرابوون.