سەرۆك بارزانی پێشوازی لە یەكەمین كونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر دەکات

15-11-2023
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە یەكەمین كونسوڵی گشتیی وڵاتی قەتەر لە هەولێر دەکات و پێشوازییش لە بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندیی دیپلۆماسیی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەو وڵاتە دەکات.
 
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە، 15ی تشرینی دووەمی 2023، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە حوسێن عەلی ساڵح ئەلفەزالە یەكەمین كونسوڵی گشتیی وڵاتی قەتەر لە هەولێر كرد.
 
لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر سڵاوی ئەمیر و سەرۆكوەزیرانی قەتەری بە سەرۆك بارزانی گەیاند و خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەكاربوونی لە هەرێمی كوردستان نیشاندا و رایگەیاند، كە هەوڵەكانی بۆ هاوكاری و هەماهەنگی لە بواری بووژانەوە و ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا دەخاتەگەڕ.
 
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە كونسوڵی گشتیی قەتەر كرد و پێشوازیی لە بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندیی دیپلۆماسیی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی قەتەر كرد و جەختیشی لە پەرەپێدانی دۆستایەتی و پەیوەندیی نێوان هەردوولا كردەوە.
 
ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتەكانی ناوچەكە تەوەرێكی دیکەی ئەو دیدارە بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.