رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی دەڵێ، بەهۆی بارانبارینەوە شۆرتی کارەبا دروستبووە و چەند گەڕەکێک کارەبایان بڕاوە؛ هەروەها لە بەشێکی هەولێر بۆ ماوەیەک کارەبا بڕا.
ئەندازیار غالب محەممەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، "بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی شۆرت لەسەر تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا، لە ژمارەیەک شوێن و گەڕەک کارەبا نییە."
بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی دەڵێ، تیمەکانیان سەرقاڵی چاککردنەوە و چارەسەری کێشەکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاندووە، "ساڵانە لەگەڵ یەکەم بارانباریندا ئەم کێشانە دووبارە دەبنەوە کە تەکنیکین و زوو چارەسەر دەکرێن."
بەهۆی پڕۆژەی رووناکییەوە، لە زۆرینەی ئەو گەڕەکانەی سلێمانی کە کارەبایان بڕاوە موەلیدەکانیش ئامادەنین کاربکەن و ئێستا بێ کارەبان.
بەرپرسێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا هۆکاری بڕانی کارەبا و کاتی چاکبوونەوەی رادەگەیێنین."
هاوکات بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند گەڕەکێکی هەولێر بۆ ماوەیەک کارەبای نیشتمانییان بڕا. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەهۆی بارانەوە لە چەند گەڕەکێک شۆرت لە بگۆڕەکانی کارەبا دروستبوو، بە ماوەیەکی کەم چارەسەرکران و کارەبا گەڕایەوە."
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، "ئەمڕۆ لە ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر بەشێوەیەکی کاتیی کارەبا دەکوژێندرێتەوە و موەلیدەش کاری پێ ناکرێ. ئەوە پەیوەندی بە شۆرتەوە نییە و تیمی داربڕین لە چەند گەڕەکێک ئەو دارانە دەبڕن بەهۆی بەرزییانەوە مەترسی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا دروست دەکەن."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ