شاندێکی بازرگانیی ئەمریکا دێتە هەولێر

15-11-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە سبەی یەکشەممە، شاندێکی بازرگانیی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەنجوومەنی بارزگانیی ئەمریکا بگاتە هەولێر.
 
ئەمڕۆ شەممە، بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، یەکشەممە شاندێکی بازرگانیی ئەمریکی بە سەرۆکایەتیی دەیڤد تافوری، سەرۆکی ئەنجوومەنی بارزگانیی ئەمریکا دەگاتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەجیا کۆببنەوە.
 
بە گوتەی بەرگەشت ئاکرەیی، ئەو شاندەی ئەمریکییە لە چەند کەرتێکی جیاوازەوە بازرگان لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و ئامانجیانە پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ بازرگانانی هەرێمی کوردستان پتەو بکەن.
 
گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان گوتی: "بەشێک لە بارزگانانی کورد ئارەزوو دەکەن لە ئەمریکا وەبەرهێنان بکەن، بۆیە سەردانی ئەم شاندە دەقۆزنەوە بۆ ئامانجەکانیان."
 
ئامانجێکی دیکەی سەردانی ئەو شاندە کە ساڵانە لانیکەم جارێک دێنە هەولێر، ساخکردنەوەی بەرهەمی نێوخۆیی هەرێمی کوردستانە لە بازاڕەکانی ئەمریکا.
 
ئەو شاندە پێشتر سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ بازرگاکانی هەرێمی کوردستان کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی سووریا لە تانکەکەیەوە هاتووەتە دەرەوە.

بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەک سەرکردە و گرووپی چەکداریی سووریا دا سەپاند

حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر 6 کەسایەتی و 3 گرووپی چەکداریی سووریادا سەپاند، لەنێویاندا ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو و بازرگانانی نزیک لە حکومەتی بەشار ئەسەد، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە "سەرکوتکردنی خەڵکی سڤیل و تووندوتیژیی تائیفی".