دوای 11 ساڵ و 38 تاقیکردنەوە، گەنجێک مۆڵەتی شۆفێری بەدەستدەهێنێت

15-11-2025
بەشار عەزیز
بەشار عەزیز @BasharAzeez2
ئەو گەنجە دوای 38 تاقیکردنەوە، توانی مۆڵەتی شۆفێری بەدەستبهێنێت.
ئەو گەنجە دوای 38 تاقیکردنەوە، توانی مۆڵەتی شۆفێری بەدەستبهێنێت.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گەنجێکی دانیشتووی هەولێر، بە ناوی بڕوا دڵشاد، دوای هەوڵدانێکی بەردەوامی 11 ساڵە و ئەنجامدانی 38 تاقیکردنەوە، دواجار سەرکەوتوو بوو لە وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری. چیرۆکی بڕوا بووەتە نموونەیەکی بەرچاوی کۆڵنەدان و سووربوون لەسەر ئامانج. ئەو دەڵێت "ئەوە قۆناخێکی گرنگی ژیانی منە، دوای وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکە، ئاهەنگێکی گەورەی بۆ سازدەکەم". 
 
بڕوا دڵشاد، کە لە ساڵی 2014ـەوە هەوڵی بۆ دەرهێنانی مۆڵەت داوە، ئەمڕۆ شەممە 15-11-2025، لە کاتی بەشداریکردن لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال) لە تۆڕی میدیایی رووداو، ئاشکرای کرد، کێشەی سەرەکیی ئەو نەبوونی شارەزایی نەبووە لە شۆفێریدا، بەڵکو تووشبوون بووە "سترێس و قەلەقییەکی زۆر" لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا. ئەو دەڵێت: "کاتێک دەچوومە ناو بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ، قاچ و دەستم دەلەرزین."
 
ئەو گەنجە روونیکردەوە کە هەمیشە لە تاقیکردنەوەی تیۆری و "ژمارە هەشت" بە ئاسانی دەرچووە، بەڵام لە تاقیکردنەوەی کرداری و بەتایبەت لەسەر رەمپەی هاتووچۆ تووشی کێشە دەبوو و شکستی دەهێنا.
 
سەرەڕای ئەمەش، بڕوا جەخت دەکاتەوە کە لە دەرەوەی تاقیکردنەوەکان شۆفێرێکی زۆر باشە و هیچ کێشەیەکی نییە. چیرۆکە دوور و درێژەکەی وایکردووە کە زۆربەی کارمەندانی هاتووچۆ بیناسن و تەنانەت هەوڵیانداوە هانی بدەن بۆ ئەوەی بەسەر ترسەکەیدا زاڵ بێت.
 
بڕوا دەڵێت، کاتێک دواجار لە تاقیکردنەوەی 38ـەمدا دەرچوو، "بەڕاستی شۆک بووم". ئەو بە پەرۆشەوە باسی لەوە کرد کە پلانی هەیە ئاهەنگێکی گەورە ساز بکات، چونکە ئەمە بە "سەرکەوتنێکی گەورە لە ژیانی خۆی" دەزانێت و وەک قۆناخێکی گرنگ سەیری دەکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

میران بەکر، سکرتێریی رۆژنامەڤانی وەزیری پێشمەرگە.

سکرتێرێکی وەزیری پێشمەرگە: هێزێکی یەکێتی لە هەولێر ئەشکەنجەیاندام

میران بەکر، سکرتێری وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هێزێکی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی یەکێتی" لە شاری هەولێر دەستبەسەریان کردووە و ئەشکەنجەیان داوە و سووکایەتییان پێکردووە و دواتر گوتوویانە هەڵەبوون. پارێزگاری هەولێر دەڵێ، بەدواداچوون بۆ رووداوەکە دەکەن.