بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (شێڵ) هۆشداری دەدات کە ئەورووپا لە مانگی داهاتووەوە بە تەواوی هەست بە کەمیی سووتەمەنی دەکات. دەشڵێت، لێکەوتەکانی جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران وەک شەپۆلێک بازاڕەکانی جیهانی گرتووەتەوە و ئێستا نۆرەی ئەورووپایە.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، دەستیان کردووە بە وەشاندنی شەپۆلێکی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند ئامانجێک لە تاران، پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەر جۆرە هەوڵێک بۆ راکێشانی عێراق بۆ ناو ململانێ و جەنگەکان کارێکی "نابەرپرسانەیە" و زیان بە بەرژەوەندییەکانی گەل دەگەیێنێت. جەختیش دەکاتەوە کە لە پرسی پاراستنی هەرێمی کوردستاندا، لایەنە سیاسییەکان و شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک یەک هەڵوێستن.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باس لەوە دەکات دۆخی دارایی و ئابووریی عێراق خراپە، بەڵگەش بە قسەیەکی سەرۆکی پەرلەمان دەهێنێتەوە و دەڵێت، :"دوێنێ سەرۆکی پەرلەمان پێی گوتم کە سەرۆکی حکومەت (سوودانی) پێی راگەیاندووە رەنگە نەتوانێت ئەم مانگە مووچەی تەواو بدات و تەنیا بتوانێت نیو مووچە دابین بکات."
ئاژانسی جایکای ژاپۆنی قەبارەی وەبەرهێنانەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و رایدەگەیێنێت، پتر لە 11 ملیار دۆلاریان بۆ پڕۆژە جیاوازەکان تەرخان کردووە، کە یەک ملیار دۆلاری تەنیا بۆ کەرتی ئاو و ژێرخانی هەرێمی کوردستانە
لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."
حکومەتی عێراق لە رێگەی "لیژنەی باڵای پەرەپێدانی خوێندن"ەوە گەڕێکی نوێی زەمالەی خوێندنی بۆ دەرەوەی وڵات راگەیاندووە کە 1000 کورسی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە ژمارەیەک لە زانکۆکانی جیهان لەخۆدەگرێ. ستەم کامیل، خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی شاهانەی بەریتانیا دەڵێ، ئەمە "دەرفەتێکی مێژوویی و یەکسانە" بۆ گەنجانی باشووری کوردستان و عێراق تاوەکو لەسەر بنەمای لێهاتوویی، بگەنە ناوەندە زانستییە جیهانییەکان
پلاتفۆرمێکی یاسایی بە ژیریی دەستکرد بە ناوی "جودی" لە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە کار، کە توانای هەیە لە چەند چرکەیەکدا وەڵامی وردترین پرسیاری یاسایی بداتەوە. پەرەپێدەری پڕۆژەکە دەڵێت، بۆ رێگریکردن لە هەڵە، دەقە یاساییە عەرەبییەکان وەک خۆیان هێڵدراونەتەوە و وەرنەگێڕدراون.
بەڕێوەبەری گشتیی چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی هەولێر رایدگەیێنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانێکی هەیە بۆ ئەوەی رێگە سەرەکییەکان "بکاتە پارە" و داهاتەکەشی بۆ نۆژەنکردنەوەیان بەکاربهێنێتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، ساڵانە پێویستیان بە نزیکەی 70 ملیار دینارە، بەڵام پار تەنیا دوو ملیاریان بۆ خەرجکراوە.