رووداو دیجیتاڵ
ئەو ئەفسەرەی لە رۆژی هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی عێراق لە قەزای خوورماتوو بریندار بوو، ئێوارەی دوێنێ هەینی گیانی لەدەستدا.
مستەفا نەعیم جاروڵڵا، ئەفسەر لە یەکەی 1ی لیوای کۆماندۆی 82 لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی سەلاحەدین، لە رۆژی دەنگدانی گشتی لە 11-11-2025 لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیدا لە خورماتوو، تووشی دۆخێک بوو.
کەریم شوکر، نوێنەری قەزای خورماتوو لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 15-11-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رۆژی دەنگدانی گشتی لە قوتابخانەی ئیدریس لە قەزای خورماتوو رووداوێکی تەقەکردن روویدا و لە ئەنجامدا ئەو ئەفسەرە برینداربوو.
بەگوتەی کەریم شوکر، "تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەکراوە".
ئەو ئەفسەرە کە خەڵکی پارێزگای بەسرە بوو، سەرەڕای هەوڵە پزیشکییەکان، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دوێنێ ئێوارە گیانی لەدەستدا.
وەزارەتی بەرگریی عێراق ئەمڕۆ شەممە 15-11-2025 لە راگەیێندراوێکدا گیانلەدەستدانی مستەفا جاروڵڵای راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، لە کاتی پاراستنی بنکەیەکی دەنگدان و سندووقەکانی هەڵبژاردن برینداربووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ