رووداو دیجیتاڵ
رۆژی هەینی، 15ـی کانوونی یەکەمی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییی بە بۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزی بڵاوکردەوە و گوتی: "جەژنی رۆژووی ئێزی لە میر و جڤاتی رۆحانی و هەموو خوشک و برا ئێزدییەکان لە کوردستان، عێراق و هەر شوێنێکی جیهان پیرۆز دەکەم. هیوادارم جەژنێکی ئارام و پشووەکی خۆش بەسەر ببەن."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، "لەم بۆنەیەدا، جارێکی دیکە خوشک و برا ئێزدییەکان پشتڕاست دەکەینەوە کە وەکو هەمیشە پاڵپشت و پارێزەری مافەکانیان دەبین. هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی دەڤەرەکانیان ئاوەدان بکرێنەوە و کوردستان بە وڵاتی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتەکان بمێنێتەوە."
کوردانی ئێزدی دوای سێ رۆژ بەڕۆژووبوونی ئێزی، جەژنی ئێزی دەگێڕن، خەڵک لەو رۆژەدا لە ناوچە جیاجیاکانەوە لە بەیانی زووەوە روو لە گۆڕستانەکان دەکەن. پاشان دەچنە مەزارگەکان و ئەوانەی لە یەک زوویر بووبن، لەو جەژنەدا داوای لێبووردن لە یەک دەکەن.
جەژنی رۆژووی ئێزی هاوکاتە لەگەڵ یەکەم هەینی لە مانگی کانوونی یەکەمی رۆژهەڵاتی، کە ساڵانە سێ رۆژ دێتە پێش، دەبێتە پشووی فەرمی بۆ پێکهاتەی ئێزدی، ئەم ساڵ لە 12 بۆ 15ی کانوونی یەکەمی 2023 دەبێت.
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
جه‌ژنا ڕۆژى يێن ئێزى ل ڕێزداران میر و جڤاتا ڕووحانی و هه‌مى خوشك و برايێن ئێزدى ل كوردستانێ و عيراقێ و ل هه‌ر جهه‌كێ جيهانێ بن، ب گه‌رمى پيرۆز دكه‌م. هيڤيدارم جه‌ژنه‌كا ته‌نا و ئارام و بێهنڤه‌دانه‌كا خۆش ببۆرينن.
د ڤێ هه‌لكه‌فتنێدا جاره‌كا دى خوشك و برايێن خۆ يێن ئێزدى پشتڕاست دكه‌ين كو وه‌ك هه‌رگاڤ دێ پشته‌ڤان و پارێزڤانێن مافێن وان بين. دێ هه‌مى هه‌ولا ده‌ين كو ده‌ڤه‌رێن وان بێنه ئاڤه‌دانكرن و كوردستان هه‌ر وه‌لاتێ پێكڤه‌ژيانا ئاشتيانه يا هه‌مى پێكهاته‌كان بيت.
جه‌ژن پيرۆز بيت، هه‌ر سال ب خێر و خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ
2023/12/15
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ