رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی زانا و کەسایەتیی ئایینی، مەلا عەبدوڵڵا مەلا محەممەد قەڵاتی دەکات.
رۆژی هەینی، 15-12-2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی زانا و کەسایەتیی ئایینی ناسراوی کوردستان، مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کرد.
ئەمڕۆ، زانا و مامۆستای ئایینی، مەلا عەبدوڵڵا مەلا محەممەد قەڵاتی لە تەمەنی 101 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە هەولێر کۆچی دواییکرد.
مەلا عەبدوڵڵا مەلا محەممەد، ناسراو بە مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی لە ساڵی 1922 لە دۆڵی باڵەیان لە سنووری باڵەکایەتی لەدایکبووە، یەکێک بووە لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان.
ماوەی 15 ساڵ لە لیژنەی فەتوای کوردستان کاری کردووە، لە تەمەنی زانایی خۆیدا 20 مۆڵەتنامەی بەخشیوە بە مامۆستایانی ئایینی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ