لە دوو رووداوی هاتووچۆدا هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و چواری دیکە بریندار بوون

15-12-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە دۆڵی بالیسان و شارۆچکەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و چواری دیکە برینداربوون.
 
عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی راپەڕین ئەمڕۆ هەینی 15ـی 12-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، نزیک کاژێر 05:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری دۆڵی بالیسان پێکدادانێک لەنێوان دوو ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلکدا روویدا و لە ئەنجامدا یەکێک لە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکان گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
 
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی راپەڕین ئاماژەی بە رووداوێکی دیکە کرد و گوتی، هەر نزیک کاژێر 05:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی حاجیاوا چوار ئۆتۆمبێل کە بارهەڵگرێک، دوو پیکاب و ئوتۆمبێلێکی تایبەت بوون پێکیاندادا، لە ئەنجامیدا سێ کەس بریندار بوون و زیانی مادی بەر ئۆتۆمبێلەکانیان کەوت.
هاتووچۆی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ هەردوو رووداوەکە کردووەتەوە.
 
پار لە هەرێمی کوردستان 3 هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویاندا؛ 2 هەزار و 909 رووداو بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلەوە بوو؛ 773 رووداوی وەرگەڕان و 438 رووداوی شێلانیش هەبوون؛ لە ئەنجامیاندا 445 کەس گیانیان لەدەستدا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە