سێ جووتیاری کوردی سنووری کەرکووک لەسەر سکاڵای عەرەبی هاوردە زیندانیی دەکرێن

15-12-2024
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
A+ A-

رووداو-کەرکووک

لەسەر سکاڵای عەرەبی هاوردە، سێ جووتیاری کورد بە دوو ساڵ بەندکردن سزادران.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 15-12-2024، بە بڕیاری دادوەری دادگەی داقووق، سێ جووتیاری کورد بە ناوەکانی خالید نەوزاد هیدایەت، سامان نەوزاد هیدایەت و محەممەد نەجات هیدایەت کە دووانیان بران و سێیەمیشیان ئامۆزایانە، بە زیندانیکردن بۆ ماوەی دوو ساڵ حوکمیان بەسەردا سەپێندرا.
 
ئەرکان بابە عەلی، کەسوکاری حوکمدراوەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "هۆکاری دادگاییکردنی جووتیارەکان بۆ رووداوێک دەگەڕێتەوە کە لە رۆژی 14/7/2024 عەرەبی هاوردە هەڵیانکوتایە سەر زەویوزاری ئاوایی فەریق لە سنووری حەفتەغار و جووتیارانی کوردیش پارێزگارییان لە خاکەکەیان کردبوو".
 
بەگوتەی ئەرکان بابەعلی، دوای ئەو رووداوە، هاوردەکان بە تۆمەتی هێرشکردنە سەریان، سکاڵایان لەسەر جووتیارانی کورد تۆمارکرد. 
 
ئەو جووتیارە کوردە گوتیشی، "لە لێکۆڵینەوەکانی دادگەدا دوو ئەفسەری هێزە سەربازییەکان وەکو شاهێدحاڵی هاوردەکان هاتنە دادگە و تۆمەتی ئەوەیان دایەپاڵ جووتیارە کوردەکان بەوەی گوایە هەوڵیانداوە عەرەبە هاوردەکان بڕفێنن، بۆیە دادگەش ئەو بڕیارەی دژ بەم سێ جووتیارە دەرکرد".

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نموونەیەکی کارتی زانیاری.

کارتی زانیاریی سلێمانی: دەرهێنانی کارت بەردەوامە و رانەوەستاوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی دەڵێت، هیچ نووسراوێکی فەرمی بۆ راگرتنی کارەکانیان بە ئەوان نەگەیشتووە و دەرهێنانی کارتەکە بەردەوامە.