کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوایین کۆبوونەوەی خۆی بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی دەکات.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 15-12-2025 ئاری نانەکەلی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە رووداوی راگەیاند، کۆبوونەوەکە کاژێر 10:00ی بەیانیی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەکرێت.
 
هاوکات هیوا گەیلانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە رووداوی گوت، "کۆبوونەوەی ئاسایی وەرزیی کۆمیتەی ناوەندییە، ئێستا کە بەرەو کۆتایی ساڵ دەچین، گرنگە کۆمیتەی ناوەندی کۆببێتەوە."
 
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی و ئامادەبوونی جێگرانی، لە بارەگای بارزانی بەڕێوەدەچێت.
 
لەبارەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش هیوا گەیلانی گوتی، "هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و عێراق کراوە، لە لایەکی دیکەش گۆڕانکاریی زۆر لە عێراق و ناوچەکەش بەڕێوەیە، بۆیە پێویستە کۆمیتەی ناوەندی کۆببێتەوە."
 
ئەم کۆبوونەوە دوای کۆبوونەوە چاوڕوانکراوەکەی نێوان مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە کە بڕیارە سبەی سێشەممە بەڕێوەبچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە