کۆمیسیۆن داوای خەرجکردنی پارەی کارمەندەکانی لە سوودانی دەکات

16-01-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

زیاتر لە ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق تێپەڕیوە، تائێستا زیاتر لە 300 هەزار کارمەندى سەر سندووقەکانى دەنگدانى ئەو هەڵبژاردنە پارەیان وەرنەگرتووە، کۆمیسیۆن داوا لە سەرۆکوەزیران دەکات فەرمان بە وەزارەتى دارایی بکات پارەکەیان بۆ خەرج بکات.
 
بە گوێرەى نووسراوێک کە چوارشەممە، 15ى کانوونى دووەمى 2025، عومەر ئەحمەد، سەرۆکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئاراستەى نووسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراقى کردووە، داوا دەکات سەرۆکوەزیران، وەزارەتى دارایی فیدراڵ رابسپێرێت بۆ خەرجکردنى پارەى کارمەندانى سەر سندووقى دەنگدانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق بە"زووترین کات".
 
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "تاوەکو ئێستا پارەى کارمەندانى سەر سندووقى  دەنگدانى ئەو هەڵبژاردنە خەرج نەکراوە و زانیارییەکانیشیان ئاراستەى وەزارەتى دارایی عێراق کردووە."
 
هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق لە 18ى کانوونى یەکەمى 2023 کرا کە یەکەمجار بوو لە دواى 10 ساڵ ئەو هەڵبژاردنە بکرێت.
 
بە گوێرەى نووسراوەکە، کۆمیسیۆن سەرجەم زانیارییەکانى تایبەت بە خەرجکردنى پارەى کارمەندانى سەر سندووقەکانى دەنگدانى لە 28ى ئابى 2024ـەوە ناردووە بۆ وەزارەتى دارایی، بەڵام ئەو وەزارەتە پارەکانى خەرج نەکردوون، کە لە نێوان 50 هەزار بۆ 350 هەزار دینارە.
 
عیماد جەمیل گوتی: "لەو هەڵبژاردنە زیاتر لە 300 هەزار کارمەندى سەر سندووقەکانى دەنگدان بەشداربوون."
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ زانا کایانی، پێشکێشکاری رووداو.

دلاوەر ئاژگەیی: نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا کۆدەبێتەوە

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، بەشداریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بۆ پێگەی دیپلۆماسیی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە. گوتیشی، هەر لە پەراوێزی کۆنفرانسەکە لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و ژمارەیەک لە سەرکردەی وڵاتان کۆدەبێتەوە.