رووداو دیجیتاڵ
دوای 18 رۆژ، تەرمی شۆفێری ئۆتۆمبێلیکی خەڵکی پارێزگای رووهای باکووری کوردستان کە کەوتبووە نێو جۆگەیەکی ئاوەوە، لە دیوی رۆژئاوای کوردستان لە گرێ سپی دۆزرایەوە.
لە راگەیێندراوێکدا کە لەلایەن پارێزگای رووهاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەدرا، کاری گەڕان و پشکنین بەدوای خەلیل گوندوز، کە رۆژی 29ـی کانوونی یەکەمی 2025 لە گەڕەکی بوغدایتەپەی سەر بە شارۆچکەی حەڕان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ نێو جۆگەیەکی ئاو ون ببوو، لەژێر سەرپەرشتیی پارێزگادا بە شێوەیەکی بەرفراوان و بێ پچڕان بەردەوام بووە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هاووڵاتییە ونبووەکەمان رۆژی 15ـی کانوونی دووەمی 2026 کاژێر 18:00 لە سووریا (رۆژئاوای کوردستان) لە سنووری تەل ئەبیەز (گرێ سپی) لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی کانیی ئاشتی، بە دووریی نزیکەی 24 کیلۆمەتر لە سنوورەکەمان دۆزرایەوە".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، دوای تەواوکردنی رێکارەکان، تەرمی ئەو شوفێرە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شارۆچکەی کانیا خەزالان سەربە پارێزگای رووها دەگوازرێتەوە و دواتر رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە.
رۆژی 29ـی کانوونی یەکەمی 2025 لە شارۆچکەی حەڕان ئۆتۆمبێلێک کە پێنج کەسی تێدابوو، کەوتبووە نێو جۆگەیەکی ئاوەوە، کەسێک بە هەوڵی خۆی لە ئاوەکە هاتبووە دەرەوە، تەرمی سێ کەس دۆزرابوونەوە و کەسێکیش ون ببوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ