لە بۆردوومانەکانی سنەدا 12 کەس کوژراون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، 12 کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون؛ قایمقامی شارەکەش دەڵێت شەش بنکەی سەربازی و ئەمنی کراونەتە ئامانج.
 
رۆژی دووشەممە 2ـی ئاداری 2026، غەریب سەجادی، قایمقامی شاری سنە رایگەیاند: "ئەمڕۆ شەش بنکە و بارەگای سوپای پاسداران و پۆلیس لە ناو شاری سنە کرانە ئامانج و بەو هۆیەوە 12 کەس کوژراون."
 
قایمقامی سنە ئاماژەی بەوەش کرد کە هێرشەکان زیانی گیانیی زۆریان لێکەوتووەتەوە و گوتی: "بەهۆی هێرشەکانەوە تاوەکو ئێستا 168 کەس لە سنە بریندار بوون، برینی بەشێکیان قورسە و  تەندروستییان ناجێگیرە."
 
ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە بەرفراوان و هاوبەشەدان کە لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 28ی شوباتی 2026ەوە، لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە. لەو ئۆپەراسیۆنەدا چەندین ناوەندی هەستیار، سەربازی و ئەمنیی تاران کراونەتە ئامانج.
 
لە بەرامبەردا، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین شەپۆلی مووشەکی بالیستی و درۆنی خۆکوژ وەڵامی هێرشەکانی داوەتەوە. تاران رایگەیاندووە کە بنکەکانی ئەمریکای لە وڵاتانی ناوچەکە و چەند ئامانجێکی لە ناو خاکی ئیسرائیل پێکاوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

(بەرپرسیاری رەمەزان)

بەرپرسیاری رەمەزان؛ خێزانێکی شەش کەسی لە دهۆک؛ چوار نەخۆش لە یەک ژووری کرێدا

کوردستان محەممەد، دایکێکی تەمەن 33 ساڵە، لەگەڵ هاوژین و چوار منداڵەکەی لە سنووری قەزای سێمێل لە ژیانێکی پڕ لە ئازاردا دەژین. نەک هەر هەژاری، بەڵکو نەخۆشیی دەروونی و جەستەیی بەرۆکی ئەم خێزانەی گرتووە و ئێستا لە یەک ژووری کۆن و بێ کەلوپەلدا، چاوەڕێی دەستی خێرخوازانن.