لە هەولێر موەلیدە ئەهلییەکان بەکاردەخرێنەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران کارەبای نیشتمانیی لە هەرێمی کوردستان کەمبووەوە، لە هەولێر جارێکی دیکە موەلیدەکان دەخرێنەوە کار و لە سلێمانی و دهۆکیش بڕیار دەدرێت.
 
خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر، شەوی دووشەممە، 2ـی ئاداری 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمشەو 40%ـی موەلیدەکانمان خستەوە کار و دواتر ئەوانی دیکەش کاریان پێدەکرێت".
 
خۆرانی گوتی، خستنەوە کاری موەلیدەکان دەبێت بە رەزامەندی دانیشتووانی گەڕەکەکان بێت، چونکە دەبێت خۆیان پارە بدەن.
 
1250 موەلیدە لە سەنتەری شاری هەولێر هەن. سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکان گوتی: "بۆ هەر ئەمپێرێک 5 هەزار دینار لە هاوبەشان وەردەگرین، لە بەرامبەردا نزیکەی 50 کاژێر کارەبا دابیندەکەین".
 
بەگوتەی خۆرانی بێت، 5 هەزار دینار بۆ یەک ئەمپێر بۆ کارکردنی پەنجا کاژێر موەلیدەکانە، ئەو 50 کاژێرە بەگوێرەی پێویست کاری پێدەکرێت، بۆ نموونە ئەگەر رۆژی 10 کاژێر کار بە موەلیدە بکرێ، ئەوە 5 هەزار دینارە ۆ یەک ئەمپێر بۆ پێنج رۆژ دەبێت.
 
عوسمان محەممەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، شەوی دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکمان نییە بۆ کارکردنەوەی موەلیدەکان، بەڵام بڕیارە سبەی لە پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەیەک بکەین و بڕیارێک بدەین".
 
هەکار هرووری، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک، شەوی دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تاوەکو ئێستا بڕیارنەدراوە بۆ کارپێکردنەوەی موەلیدەکان".
 
هرووری گوتی: "سەیری دۆخەکە دەکەین و لەگەڵ قایمقامییەت لەسەر هێڵین، ئەگەر نەبوونی کارەبا بەردەوام بێت موەلیدەکان بەکاردەخەینەوە".
 
هاوکات ئەندازیارێک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کارەبای نیشتمانی بۆ 1400 مێگاوات کەم بووەتەوە، بەهۆیەوە پێدانی کاژێرەکانی کارەبا بۆ یەک تاوەکو پێنج کاژێر کەمی کردووە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پارێزگای سنە- بۆردوومان

لە بۆردوومانەکانی سنەدا 12 کەس کوژراون

لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، 12 کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون؛ قایمقامی شارەکەش دەڵێت شەش بنکەی سەربازی و ئەمنی کراونەتە ئامانج.