رووداو دیجیتاڵ
بە بڕیاری لیژنەی ئاسایشی وەرزشیی پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان، لە یاریی نێوان ئەرزەڕۆمسپۆر و ئامەدسپۆردا هاندەرانی ئامەدسپۆر بۆیان نییە بچنە نێو یاریگە.
پێش یاریی نێوان ئەرزەڕۆمسپۆر و ئامەدسپۆر کە بڕیارە رۆژی یەکشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2026 خولی پلە یەکی تورکیا لە ئەرزەڕۆم بەڕێوەبچێت، بڕیارێکی سەرنجڕاکێش درا.
لیژنەی ئاسایشی وەرزشیی پارێزگای ئەرزەڕۆم، بە پاساوی ئەمنی، چوونە ژوورەوەی هاندەرانی ئامەدسپۆری بۆ یاریگەکە قەدەخە کرد.
بەپێی بڕیارەکە، هاندەرانی ئامەدسپۆر ناتوانن لە یاریگەی کازم کارابەکری ئەرزەڕۆم ئامادەی یارییەکە بن.
بڕیاری قەدەخەکردنەکە لەنێو رای گشتیدا کاردانەوەی لێکەوتەوە و گرووپەکانی هاندەرانی ئامەدسپۆر رایانگەیاند، بڕیارەکە جیاکاری و تاکلایەنەیە.
لێکدانەوەکان بەو ئاراستەیەدان کە بڕیارەکە گرژییەکانی پێش یارییە چارەنووسسازەکەی نێوان هەردوو یانەی زیاتر کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ