رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی ئاماری کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوودا لە ئاستی پارێزگاکاندا زۆرترین باران لە شاری هەڵەبجە باریوە پاشان سلێمانی و هەولێر، بەڵام لە سەنتەری شاری دهۆک باران نەباریوە.
لەو ماوەیەدا زۆرترین باران لە قەزای پێنجوێن باریوە کە 137.5 ملیمەترە دوای ئەویش لە بازیان 120 ملیمەتر باریوە، کە هەردوو ناوچەکە دەکەونە پارێزگای سلێمانی.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی ئاماری 24 کاژێری رابردووی بارانبارینی لە باشووری کوردستان بڵاوکردەوە، کە لە کاژێر 09:00ـی بەیانی دوێنێ بۆ هەمان کاتی ئەمڕۆیە و بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
پارێزگای هەولێر:
هەولێر: 18.6 ملیمەتر
پیرمام: 17 ملیمەتر
سۆران: 22.2 ملیمەتر
هیران: 40.5 ملیمەتر
خەبات: 3 ملیمەتر
شەقڵاوە: 39.5 ملیمەتر
بارزان: 17.4 ملیمەتر
رواندز: 24.9 ملیمەتر
مێرگەسۆر: 44.5 ملیمەتر
سیدەکان: 22 ملیمەتر
کۆیە: 46.8 ملیمەتر
پارێزگای سلێمانی:
سلێمانی: 41.2 ملیمەتر
چەمچەماڵ: 32.2 ملیمەتر
دووکان: 19.8 ملیمەتر
بازیان: 120 ملیمەتر
رانیە: 47.5 ملیمەتر
قەڵادزێ: 36 ملیمەتر
ماوەت: 74.9 ملیمەتر
چوارقوڕنە: 39 ملیمەتر
سەرکەپکان: 33.5 ملیمەتر
دەربەندیخان: 89.6 ملیمەتر
هەڵشۆ: 22.6 ملیمەتر
پێنجوێن: 137.5 ملیمەتر
ئاخجەلەر: 35 ملیمەتر
سەنگاو: 33.7 ملیمەتر
پارێزگای دهۆک:
دهۆک: 0 ملیمەتر
زاخۆ: 0.4 ملیمەتر
ئاکرێ: 18.8 ملیمەتر
بامەڕنێ: 0 ملیمەتر
کانی ماسی: 7 ملیمەتر
ئامێدی: 3 ملیمەتر
بەردەڕەش: 3.3 ملیمەتر
قەسرۆک: 3 ملیمەتر
پارێزگای هەڵەبجە:
هەڵەبجە: 45.3 ملیمەتر
تەوێڵە: 51 ملیمەتر
خورماڵ: 43.6 ملیمەتر
بیارە: 57 ملیمەتر
سیروان: 48.5 ملیمەتر
پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان:
کەرکووک: 8 ملیمەتر
کەلار: 94.2 ملیمەتر
مەیدان: 103 ملیمەتر
خانەقین: 2.5 ملیمەتر
کفری: 37 ملیمەتر
شوان: 51 ملیمەتر
تەکیە: 33 ملیمەتر
خوورماتوو: 42 ملیمەتر
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی، بە رووداوی گوت، بارانبارین تاوەکو یەکشەممە بەردەوام دەبێت و لە شەوی هەمان رۆژدا کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ