کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

16-02-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ نیوەڕۆ شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. کەشناسێک دەڵێت، "هۆشداری" لە دروستبوونی لافاو دەدەنەوە. گوتیشی: "شەوی یەکشەممە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە".
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین، هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و سەرەتا لە باکووری رۆژئاواوە دەستپێدەکات پاشان تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوە.
 
بەگوێرەی کەشناسی، بارانی ئەمڕۆ مامناوەند و هەندێک کات بەلێزمە دەبێت و هەورە برووسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
 
رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر، لەوانە کۆیە، تەقتەق و هیران؛ هەروەها بەشێکی گەرمیان بارانی زیاتریان لێ دەبارێت بەراورد بە ناوچەکانی دیکە.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ لەکاژێر 04:00ـی ئێوارە لە ناوچە نزمەکان مەترسی جیدیی لافاو هەیە، بەتایبەت لە هەولێر و دەوروبەری، کەلار، کەرکووک، کۆیە و خوورماتوو، بەڵام ئاستی مەترسییەکان وەکو دوێنێ نابن".
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەممەوە کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئاسمان هەور دەبێ؛ نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت. لە کاتەکانی شەودا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و ناوچە بەرزەکان بەفرێکی کەم دەبارێت".
 
محەممەد کەمال گوتی، سبەی شەممە و رۆژی یەکشەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت و شەوی یەکشەممە کۆتایی بە بارانبارین دێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە.
 
ماوەی سێ رۆژە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان ناجێگیرە، دوێنێ لە بەشێکی هەرێمی کوردستان بەهۆی بارانی بەخوڕ، لافاو دروستبوو و زیانی مادی بە هاونیشتمانیان گەیشت، بەتایبەت لە هەولێر و کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان.
 
 
پلەی گەرمای شارەکان بۆ رۆژی شەممە:

 

هەولێر: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی
دهۆک: 14 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 0 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنەکەسە

ئەنەکەسە لە عەفرین: چۆڵنەکردنی خانووی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە گەڕانەوەی 400 خێزان دوادەخات

وێڕای رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا و بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، ئەندامێکی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێ، تاوەکو ئێستا رێگەخۆشنەکراوە بۆ گەڕانەوەی هەموو هاونیشتمانییان بۆ زێدی خۆیان