نرخی نەوتی برێنت بە کەمتر لە 67 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە، یەک رۆژ بەر لە بەڕێوەچوونی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، نزیکەی 20 سەنت بەرزبووەوە.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 20 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 67 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش نزیکەی 10 سەنت بەرزبووەوە و یەک بەرمیلی بە 62 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بازاڕی نەوت لە چاوەڕوانی کۆبوونەوەی سبەی نێوان ئێران و ئەمریکایە و ئەگەر ئەو دوو وڵاتە نەگەنە رێککەوتن، ئەگەری تەشەنەکردنی گرژییەکان لە کەنداو، دەتوانێت ببێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکانی نەوت.
 
تۆنی سایکامۆر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (IG) چانسی رێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا بە لاواز دەزانێت و پێیوایە، هەردوولا هێڵی سووری زۆریان هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە