پشتیوان سادق: کێشەی وەرگرتنی قوتابییانی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆکان چارەسەر کرا

16-02-2026
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، کێشەی وەرگرتنی قوتابییانی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆکان چارەسەرکرا و بڕیاری وەرگرتنی 165 قوتابی درا.
 
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت، رۆژی 25-01-2026، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان وەزیرانی (ئەوقاف و کاروباری ئایینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەروەردە)، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیران بەڕێوەچوو؛ ئامانجی کۆبوونەوەکە دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بوو بۆ کێشەی وەرگرتنی قوتابییانی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆکان.
 
دوای هەڵسەنگاندنی گشتی، بڕیاردرا بە وەرگرتنی قوتابییانی قوتابخانەکانی خوێندنی ئیسلامی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی. لەژێر رۆشنایی ئەو کۆبوونەوەیەدا، ئەمڕۆ دووشەممە 16-02-2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە بڕیاری ژمارە 3211، وەرگرتنی 165 قوتابی خوێندنی ئیسلامیی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.
 
د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند: "لێرەوە سوپاسی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکەین، کە لەسەر راسپاردەی بەڕێزیان و لە رێگەی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشەوە گەیشتینە چارەسەری کێشەی قوتابییانی خوێندنی ئیسلامی."
 
وەزیری ئەوقاف هەروەها سوپاسی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا، پەروەردە، سەرۆکی دیوان و بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی کرد بۆ هاوکارییان لە چارەسەرکردنی ئەم پرسەدا و هیوای داهاتوویەکی گەش و سەرکەوتنی بۆ قوتابییان خواست.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە هەولێر

زانیاریی رووداو؛ بەهۆی بۆردوومانەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە 4 هاونیشتمانی لە هەولێر بریندار بوون

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر هەولێر، بە دوو درۆنی دیکە هێرش کرایە سەر سلێمانی و بە سێ مووشەکیش بۆسەر کۆیە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بەهۆی کاریگەریی یەکێک لە درۆنەکان، چوار هاونیشتمانی سڤیل لە شاری هەولێر بریندار بوون