بازاڕی وشکەفرۆشانی سلێمانی خاو بووەتەوە؛ "بە دەستی بەتاڵ دەگەڕێمەوە"

16-02-2026
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
دووکانێک لە بازاڕی وشکەفرۆشانی سلێمانی
دووکانێک لە بازاڕی وشکەفرۆشانی سلێمانی
A+ A-

رووداو - سلێمانی

لە بازاڕی وشکەفرۆشانی سلێمانی، جووڵەی کڕین و فرۆشتن بەراورد بە جاران کەمی کردووە. کڕیار و فرۆشیار گلەیی لە گرانبوونی نرخی بەشێک لە پێداویستییەکانی رۆژانە دەکەن و هۆکارەکەشی بۆ دۆلار و گومرگ دەگەڕێننەوە.
 
نووری ئەحمەد، فرۆشیارێکی بازاڕەکەیە و دەڵێت: "هەفتەیەکە 10 تەبەق هێلکەم هێناوە، تەنیا دوو دانەم فرۆشتووە، ئەوانیش بە قەرز بوون؛ هەر دێینە دووکان و بە دەستی بەتاڵ دەگەڕێینەوە."
 
عەبدوڵڵا محەممەد، فرۆشیارێکی دیکەیە و ئاماژە بەو کاڵایانە دەکات کە گران بوون: "ئەوەی زیاتر گران بووە رۆن و زەیتە، نزیکەی چوار هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەی و بازاڕیش نییە."
 
شاخەوان فایەق، کڕیارێکە و چووەتە بازاڕەکە بۆ کڕینی برنج. ئەو بە رووداوی گوت: "برنجم کڕیوە، بەراورد بە جارەکانی پێشوو فەردەی هەزار دیناری چووەتە سەر؛ پێموایە هۆکارەکەی گومرگی عێراقە."
 
نەورۆز سەلیم، کڕیارێکی دیکەیە و دەڵێت: "من کەم دێمە بازاڕ، بەڵام ئەمڕۆ کە شتم کڕی گوتیان گرانبووە و هۆکارەکەی نرخی دۆلارە."
 
مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان هۆکاری گرانبوونی کاڵاکان بۆ دوو خاڵ دەگەڕێنێتەوە؛ یەکەمیان زیادکردنی نرخی گومرگە لەلایەن عێراقەوە و دووەمیشیان "بازرگانانی کورد کاڵا بە نرخی دۆلار بە گرانتر دەکڕن، چونکە پاڵپشتیی عێراقیان نییە."
 
چاوەڕوان دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، کەمێک جووڵە بۆ بازاڕ بگەڕێتەوە و دۆخەکە بەرەو ئاساییبوونەوە بچێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شەقامی رووناکی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلەی باران و بڕی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتووەتەوە. بەگوێرەی ئاماری کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 48 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە قەزای مێرگەسۆر باریوە لە پارێزگای هەولێر، کەمترین بڕی بارانیش لە قەزای خوورماتوو باریوە 8.6 ملیمەترە.