هاتووچۆی هەولێر: ئەو شوفێرانەی سەرپێچی دەکەن، سزای دارایی دەدرێن

16-03-2020
سەرباز سیامەند
نیشانەکردن هەولێر کۆرۆنا
A+ A-
 
 
رووداو - هەولێر

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر رایدەگەیێنێت، ئەو شوفێرانەی سەرپێچیی قەدەخەی هاتووچۆ دەکەن، سزای دارایی دەدرێن.
 
فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رێکارەکانی پێشێلکردنی قەدەخەی هاتووچۆی شوفێران لە هەولێر گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە".
 
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر لەبارەی گۆڕانکارییەکانەوە ئاماژەی بەوە کرد، "پێشتر هەر شوفێرێک سەرپێچیی بکردایە، ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا دەگیرا یان ساڵانەی ئۆتۆمبێل لە شوفێرەکە وەردەگیرا، بەڵام لە ئێستاوە ئەو شوفێرانەی سەرپێچیی قەدەخەی هاتووچۆ دەکەن، سزای دارایی دەدرێن".
 
هاوکات عەمید دیدار نووری، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە 545 شۆفێر بەهۆی پابەندنەبوون بە قەدەخەی هاتووچۆوە بە پێبژاردن سزادراون".
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، دەست بەسەر 34 ئۆتۆمبێل و 12 ماتۆڕسکیلدا گیراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەفربارین لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سبەی یەکەم رۆژی زستانە

ئەمڕۆ دوایین رۆژی وەرزی پاییزە و سبەی یەکەم رۆژی زستان دەستپێدەکات. کەشناسێک دەڵێ، وەرزەکە 88 رۆژ و 23 کاژێر دەبێ. کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، سبەی پلەی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت و ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو.