لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە چەولیگ 18 کەس بریندار بوون

16-03-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پارێزگای چەولیگی باکووری کوردستان لە رووداوێکی هاتووچۆدا 18 کەس بریندار بوون.
 
نیوەشەوی رابردوو 15ـی ئاداری 2024، پاسێکی گەشتیاری لەسەر رێگەی سەرەکیی نزیک گوندی ئازیزان سەر بە شارۆچکەی کارلیئۆڤا لە چەولیگی باکووری کوردستان وەگەڕا، بەهۆیەوە 18 سەرنشینی پاسەکە بریندار بوون.
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی چەولیگ، هۆکاری رووداوەکەی بۆ خلیسکانی پاسەکە بەهۆی بەفربارینی زۆر و لە کۆنترۆڵ دەرچوونی گەڕاندەوە کە رووداوێکی مەترسیداری لێکەوتەوە. 
 
دوای رووداوەکە، ژمارەیەکی زۆر ئەمبووڵانس روویانکردە شوێنی رووداوەکە و سەرجەم بریندارەکان گواسترانەوە نزیکترین نەخۆشخانەی شارەکە. دوو لە بریندارەکان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە. 
 
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی تورکیا، ساڵی 2023 لە سەرتاسەری تورکیا و باکووری کوردستاندا 555 هەزار و 668 رووداوی هاتووچۆ روویدا؛ بەهۆیەوە دوو هەزار و 984 کەس گیانیان لەدەستدا و 354 هەزار و 323 کەس بریندار بوون.
 
هەر بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی 2022 لە باکووری کوردستان و تورکیا 485 هەزار و 48 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و دوو هەزار و 282 کەس گیانیان لەدەستداوە و 291 هەزار و 151 کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنەکەسە

ئەنەکەسە لە عەفرین: چۆڵنەکردنی خانووی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە گەڕانەوەی 400 خێزان دوادەخات

وێڕای رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا و بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، ئەندامێکی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێ، تاوەکو ئێستا رێگەخۆشنەکراوە بۆ گەڕانەوەی هەموو هاونیشتمانییان بۆ زێدی خۆیان