محەممەدی حاجی مەحموود: دەبێت حکومەتی عێراق قەرەبووی هەڵەبجە بکاتەوە

16-03-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت، دەبێ حکومەتی عێراق داوای لێبووردن لە کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بکات و ئاماژە بەوەش دەکات، "تەنیا چەکی هەرێمی کوردستان، یەکڕیزیی سەرجەم هێزە سیاسییەکانییەتی".
 
رۆژی شەممە 16ـی ئاداری 2024، محەممەدی حاجی مەحموود لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ''حکومەتی عێراقی دەبێ داوای لێبووردن لە هەڵەبجە بکات و قەرەبووی بکاتەوە.''
 
محەممەدی حاجی مەحموود داوا لە بەرپرسانی کورد لە بەغدا دەکات کار بۆ ئەوە بکەن حکومەتی عێراق بەهۆی کیمیابارانی ساڵی 1988ـەوە داوای لێبووردن لە خەڵکی هەڵەبجە و کەسوکاری قوربانیان بکات، بۆ ئەوەی دواتر قەرەبوو بکرێنەوە.
 
ئەمڕۆ 16ی ئادار، رێوڕەسمی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت. بەرپرسانی پارێزگاکە لە مەزارگەی شەهیدان لە پێشوازیی میواناندا دەبن و کاژێر 10:00ی بەیانی، رێوڕەسمی سەرەکی دەستپێدەکات.
 
رۆژی 16ی ئاداری 1988 شاری هەڵەبجە لەلایەن دەسەڵاتی ئەو کاتی عێراقەوە کیمیاباران کرا و لە ئەنجامدا نزیکەی پێنج هەزار هاونیشتمانی شەهیدبوون و زیاتر لە 10 هەزاری دیکە بریندار بوون.
 
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پێی وایە ''بۆ دەربازبوون لە ئاڵنگارییەکانی ئەم دواییانەی هەرێمی کوردستان و دۆزینەوەی چارەسەر، پێویستە لایەنە سیاسییەکان خۆیان هەست بەوە بکەن کە دەبێ یەکڕیز و یەکگرتوو بن''.
 
محەممەدی حاجی مەحموود جەختی لەوەش کردەوە، ''تەنیا چەکی هەرێمی کوردستان بۆ دەربازبوون لە کێشەکان، یەکڕیزیی سەرجەم هێزە سیاسییەکانی کوردستانە''.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.