قەڵاگا، ئەو گوندەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لەگەڵ هەڵەبجە کیمیاباران کرا

16-03-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
گوندی قەڵاگا
گوندی قەڵاگا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوندی قەڵاگا لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو شوێنەیە کە لە هەمان رۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دا لە 16-3-1988، کیمیاباران کرا و 22 کەسی شەهید بوون. 
 
عابد کەریمی، هاونیشتمانیێکی گوندەکەیە و باسی یادەوەریی خۆی لەو رۆژەدا دەکات، دەڵێ "کاتێکی زۆر ناخۆش بوو، زۆر خراپمان لێقەوما، 4 بۆ 5 کەس گیانیان لە دەستدا، یا خوا کەس نەیبینێ."
 
وەک عابد کەریمی دەیگێڕێتەوە، بەهۆی کیمیابارانکردنەکە، خەڵکی گوندەکە رۆیشتوون و لە ترسی بەرکەوتنی کیمیاییش "هەرچی هەیانبوو فڕێنادا، هەرچی هەیانبوو لە ماڵ نەیان دەخوارد چونکە کیمیاوی بڵاوببووە."
 
لە ئەنجامی کیمیابارانکردنی گوندی قەڵاگا 22 کەس شەهید بوون کە 5ـیان ژن و منداڵ بوون. 
 
بەشێکی هاونیشتمانیانی گوندەکە بەرکەوتەی چەکی کیمیایین و باس لەوە دەکەن، ژمارەی شەهیدەکان زیاترە، بەڵام لەو کاتەدا بەشێکی تەرمەکان بۆ مەریوان گوێزرانەوە، تەنیا 22 کەس لە گوندەکە بە خاک سپێردراون.
 
حەسەن باقری، هاونیشتمانیێکی خەڵکی گوندەکەیە، شاهێدحاڵە و دەڵێ "هاتینە ئێرە و 8 کەسمان خستە نێو تراکتۆرێکەوە؛ خانەوادەی فەرج بوون، خەڵکی ناوچەی سەرشیو بوون، من شتێکی سوورم لە دوورەوە بینی، کە چوومە نزیک، کچێکی گەنج کەوتبوو، نەمناسی."
 
کاتێک حەسەن باقری چووەتە ماڵی هاونیشتمانییەکە وەک دەیگێڕێتەوە "چایەکە هەر لە نێو پیاڵەکە دا بوو. چووین گۆڕەکانمان ئامادە کرد، ژنەکەم تەرمەکانی شۆرد، من و ژنەکەشم مادەی کیمیاییمان بەرکەوت. کچێکی بچووکمان هەبوو تازە بە پێ دەڕۆیشت، لە ترسا لە پێ کەوت، کە دەنگی هەور دەهات، وای دەزانی فڕۆکەیە و دەترسا."
 
قوربانییانی کیمیابارانەکە لە گۆڕستانی گوندەکە بە خاک سپێردراون و خەڵک ساڵانە رێزیان لێ دەگرن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنەکەسە

ئەنەکەسە لە عەفرین: چۆڵنەکردنی خانووی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە گەڕانەوەی 400 خێزان دوادەخات

وێڕای رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا و بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، ئەندامێکی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێ، تاوەکو ئێستا رێگەخۆشنەکراوە بۆ گەڕانەوەی هەموو هاونیشتمانییان بۆ زێدی خۆیان