ئێران بڕیاری کردنەوەی سێ دەروازەی دیکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای کردنەوەی دەروازەی نێودەوڵەتییەکانی پەروێزخان و حاجی ئۆمەران و بڕیاری بەردەوامبوونی هاتووچۆ لە دەروازەی باشماخ، سێ دەروازەی دیکەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەکرێنەوە. بەرپرسێک لە یەکێک لە دەروازەکان دەڵێت: "ئێران ئاگاداری کردینەوە بڕیاری کردنەوە دراوە".
 
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی سەیرانبەن لە پارێزگای سلێمانی، ئێوارەی دووشەممە رایگەیاند، "هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، هاتووچۆی گەشتیاری و بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی، بیانی و ئێرانی کراوەتەوە".
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "ئاساییبوونەوەکە وەکو پێشترە؛ کاژێر 07:30ـی بەیانی بۆ 01:30ـی نیوەڕۆ دەبێت، تەنیا رۆژانی هەینی و پشووە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هاتووچۆ رادەگیرێ".
 
هەر ئەمڕۆ دەروازەی پشتە لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان رایگەیاند، "بڕیاردرا 17ـی ئادار، دەروازەکەمان بکرێتەوە و جووڵەی بازرگانی ئاسایی بێتەوە".
 
یەکێکی دیکە لەو دەروازانەی تاوەکو ئەمڕۆ داخراوە، دەروازەی کێلێیە لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی.
 
عەباس عەزیز باپیر، بەڕێوەبەری گومرگی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دەروازەی کێلێ لە سەرەتای جەنگەوە داخراوە، بەڵام ئەمڕۆ لایەنی ئێرانیی ئاگاداریان کردینەوە، کە دەیکەنەوە و هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە".
 
بەڕێوەبەری گومرگی ئیدارەی راپەڕین گوتیشی: "تاوەکو ئێستا هیچ بارهەڵگرێک لە دیوی ئێرانەوە لە دەروازەکەمانەوە نەیتوانیوە بێتە هەرێمی کوردستانەوە، لە نزیک دەروازەکە سەربازگەی زۆر هەن و پێدەچێت هۆکار بووبێ، بەڵام چاوەڕوان دەکەین سبەی یان دوو سبەی دۆخەکە ئاسایی بێتەوە".
 
لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەروازەی شووشمێ هەیە، کە دەکەوێتە سنووری هەورامان.
 
حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە لە پارێزگای هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دەروازەکەمان بەڕووی بازرگانی و گەشتیاریدا کراوەیە. سەرەتای جەنگ چەند رۆژێک داخرا و دواتر کرایەوە".
 
لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ی مانگی رابردوو، جگە لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە پارێزگای سلێمانی، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەموو دەروازەکانی دیکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان داخست.
 
دوای چەند رۆژێک لە جەنگ، 11ـی ئادار دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان و 15ـی ئادار دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران کرانەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێکخراوی بەختەوەری هاوکاریی گەیاندە پیرانشار

رێکخراوێک لە هەرێمی کوردستان هاوکاریی دەگەیێنێتە رۆژهەڵاتی کوردستان

سەرۆکی رێکخراوی بەختەوەری دەڵێت، هاوکاریی مرۆییان گەیاندووەتە ژمارەیەک خێزان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کە پێویستیان بە خۆراک و پێداویستیی رۆژانە بووە.