نێچیرڤان بارزانی و غولام محەممەد ئیسحاقزای: کێشەکان بە ئاشتییانە چارەسەر بکرێن

16-03-2026
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخەری نیشتەجێ بۆ عێراق کرد و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پشتگیری و هاوکارییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.
 
کۆبوونەوەکە رۆژی دووشەممە، 16ـی ئاداری 2026 لە هەولێر بەڕێوەچوو. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و چالاکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیان تاوتوێ کردووە. 
 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئامادەیی و رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق کرد و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پشتگیری و هاوکارییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، ئەوەش "لەپێناو چەسپاندنی سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکاندا."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، غولام محەممەد ئیسحاقزای سوپاسی هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و پابەندیی رێکخراوەکەی بۆ بەردەوامیی یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە. هەردوولاش جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق

تەیف سامی سکاڵا لە دژی بڕیارێکی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکات کە 34 ساڵە دەرچووە

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە دادگەی باڵای فیدراڵی سکاڵا لە دژی بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکات، کە لە ساڵی 1992 دەرچووە و تایبەتە بە موڵکەکانى حکومەت.