حکومەت 50٪ـی لێخۆشبوون بۆ ئەو پیشەوەرانە جێبەجێ دەکات کە یەک سەرچاوەی داهاتیان هەیە

16-04-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت کردووە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، بڕیاری 50٪ـی لێخۆشبوون بۆ ئەو پیشەوەرانە جێبەجێ دەکرێت کە تەنیا یەک سەرچاوەی داهاتیان هەیە. 
 
نووسراوەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میرییەوە ئاراستەی هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت کراوە.
 
لە نووسراوەکەدا هاتووە، "پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتیی دیوان لە رێککەوتی 27-3-2024 و رێنمایی دارایی ژمارە 2 لە ساڵی 2024 بە مەبەستی هاوکاریی ئەو پیشەوەرانەی کە خاوەنی یەک سەرچاوەی داهاتی سنووردارن، دوای دیراسەتکردنی دۆخی دارایی پیشەوەران بۆمان دەرکەوت کە ئەو لیستەی هاوپێچ کراوە، لەگەڵ هاوشێوەکانیان، کاری پێویست ئەنجام بدرێت بە داشکاندنی خەمڵاندنی داهاتی ساڵانەیان بە رێژەی 50٪ بە ئامانجی کەمکردنەوەی باری قورسی داراییان". 

 

 
لە نووسراوە هاوپێچەکەدا 32 پیشە نووسراون. 
 
رۆژی 27-3-2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا 9 بڕیاری دا. دووان لە بڕیارەکان تایبەت بوون بە مووچەی مانگەکانی شوبات و ئاداری فەرمانبەران؛ بڕیارەکانی دیکەش لە بوارە جیاوازەکانی دیکەدا بوون. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو گەنجە نابیناکەی عەفرین

''لە بینایی چاوەکانم ئازیزترە"؛ چیرۆکی دوو برای نابینا کە خەونی گەڕانەوە بۆ عەفرین دەبینن

وڵات و خەلیل دوو هاونیشتمانیی نابینای خەڵکی عەفرینن، بە هەستێکی پڕ لە حەسرەتەوە باس لە خەونی گەڕانەوەیان بۆ شارەکەیان دەکەن و دەڵێن، دەیانەوێ بگەڕێنەوە عەفرین، ''چونکە عەفرین لە بینایی چاومان ئازیزترە."