نێچیرڤان بارزانی: بە تووندی سەرکۆنەی ئەو پیلانانە دەکەین ئاسایش و سەقامگیریی ئوردنیان کردبووە ئامانج

16-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بە تووندی سەرکۆنەی ئەو پیلانانە" دەکەن کە ئاسایش و سەقامگیریی ئوردنیان کردبووە ئامانج و پشتیوانیی تەواویش بۆ ئەو وڵاتە دووپات دەکاتەوە.
 
رۆژی سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، ئاژانسی هەواڵیی ئوردن بڵاویکردەوە، هەواڵگریی گشتیی ئوردن 16 کەسی بەتۆمەتی "پیلاندانان بۆ تێکدان و ئاژاوەگێڕی" دەستگیرکردووە.  
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی نیسانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری ئێکسی خۆی بڵاویکردەوە: "بە تووندی سەرکۆنەی ئەو پیلانانە دەکەین کە ئاسایش و سەقامگیریی شانشینی ئوردنی هاشمی دۆستیان کردبووە ئامانج".
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "پشتیوانیی تەواومان بۆ ئوردن دووپات دەکەینەوە و لەگەڵیدا دەوەستین لە رووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو شتانەی هەڕەشە لە ئارامی و سەلامەتیی گەلەکەی دەکەن".
 
نێچیرڤان بارزانی هیوای زیاتری ئارامی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ شانشینەکە دەخوازێت، لە ژێر سەرکردایەتیی شا عەبدوڵڵای دووەمی کوڕی حوسێن. 
 
هەواڵگریی گشتیی ئوردن دەڵێت: "ئامانج لە پیلانەکە زیانگەیاندن بووە بە ئاسایشی نیشتمانی و بڵاوکردنەوەی پشێوی و دروستکردنی وێرانکاری لەنێو شانشیندا."
 
گرووپەکە لە ساڵی 2021ـەوە لەلایەن فەرمانگەی هەواڵگریی گشتیی ئوردنەوە خراوەتە ژێر چاودێری. ئاژانسی هەواڵگریی ئوردن دەڵێت، گرووپەکە پلانی هەبووە بە بەکارهێنانی کەرەستەی نێوخۆیی و کەرستەی هاوردەکراو، مووشەک، درۆن و تەقەمەنی دروست بکات. 
 
هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە دەستیان بەسەر مووشەکێکدا گرتووە کە گرووپەکە بۆ تەقاندن ئامادەی کردبوو. 
 
جگە لە دروستکردنی چەک، گرووپە 16 کەسییەکە تۆمەتی ئەوەشیان دراوەتە پاڵ کە هەوڵیان داوە خەڵک بۆ خۆیان رابکێشن و راهێنانیان پێ بکەن، هەروەها چەند کەسێکیشیان بۆ راهێنانپێکردن رەوانەی دەرەوە کردووە. 
 
فەرمانگەی هەواڵگریی گشتیی ئوردن دەڵێت، هەموو دەستگیرکراوەکان رەوانەی دادگەی ئاسایشی دەوڵەت کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێکردووە. 
 
بەگوێرەی میدیای ئوردنی، ئیبراهیم محەممەد سەرپەرشتیاری گرووپەکە بووە و پەیوەندی بە ئیخوان موسلمینەوە هەبووە و پێشتریش تۆمەتی دروستکردنی تەقەمەنی ئاراستە کراوە و دۆسیەکەی هێشتا لە دادگەیە. 
 
ئاژانسی هەواڵگریی ئوردن ئاماژە بەوە دەکات، گرووپەکە ناوەندی ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگاکانی زەرقا و عەممان بووە، هەروەها شوێنێکیان بۆ دروستکردن و هەڵگرتنی چەک لە ناوچەی نوقەیرە هەبووە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی بەشە نێوخۆیی نوێی زانکۆی سەلاحەدین.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم ساڵ بەشە ناوخۆییەکەی زانکۆی سەلاحەدین بکرێتەوە

دوای 12 ساڵ لە دانانی بەردی بناخەی بەشەناوخۆیی زانکۆی سەلاحەدین، بڕیارە ئەم ساڵ بکرێتەوە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆکە دەڵێت، تەنیا دابینکردنی کەلوپەلی ژوورەکان و ئامێری کارەبایی ماوە.