رووداو دیجیتاڵ
لە ناوچە شاخاوییەکانی هەریەک لە جۆلەمێرگ، وان و بەدلیس بەفر دەبارێت. پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و کەشوهەوایەکی سارد باڵی بەسەر گوند و دێهاتەکانی ناوچەکە کێشا.
لە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بەفربارین چیا بەرزەکانی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە. رایگەیاندبوو، لە ناوەڕاستی مانگی ئایار بەفر لە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان و هەرێمی دەریای رەش دەبارێت.
بەهۆیەوە شەپۆڵێکی بەفربارین پاشنیوەڕۆی پێنجشەممە لە لووتکەی شاخ و بەرزاییەکانی جۆلەمێرگ، وان و بەدلیس لە باکووری کوردستان دەستیپێکرد. ناوچە شاخاوییەکان و گوند و دێهاتەکانی دەوروبەریشی سپیپۆش کرد.
شەپۆڵەکەی بەفربارین لە کاتێکدایە چوار رۆژە لێزمەباران رووی لەم پارێزگایانەی باکووری کوردستان کردووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەفربارینەکە لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای بەدلیس بووەتە هۆی داخستنی بەشێک لە رێگە سەرەکییەکان. شارەوانییەکانی ناچارکردووە بە ئامێرەکانی کارکردن، رێگەکان بکەنەوە.
هۆشداری دەدرێت لە بەستنی رێگەکان لە کاتی شەودا بۆیە داوا لە شوفێری بارهەڵگرەکان کراوە، هاتووچۆکانیان لە کاتی شەودا رابگرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ