رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی تورکیا هۆشداری لە شەپۆلێکی بارانبارین بۆ 57 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان دەدات و دەڵێت، کەشەکە تاوەکو نێوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.
پێشبینیی تاوەباران و هەورەبرووسکە لە 57 پارێزگا دەکرێ، لەکاتێکدا لە چەند رۆژی رابردوودا پلەی گەرما کەمێک بەرزبووەوە.
ناوەندی هاوئاهەنگیی کارەساتی لەناکاو لە گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ رایگەیاند، لە ئێوارەی شەممەوە جارێکی دیکە کەشوهەوا بەرەو ساردی دەچێت و شەپۆلێکی باران دەستپێدەکاتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی پێشبینیی پێنج رۆژەی کەشناسیی تورکیا، ئەو تاوەبارانەی لە کۆتایی هەفتەدا لە ناوچەکانی مەڕمەڕە، ئیجە و باکووری رۆژئاوای ئەنادۆڵ دەستیپێکردووە، رۆژی یەکشەممە لە زۆربەی پارێزگاکانی رۆژئاوادا، کاریگەر دەبێت.
پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا بارانبارین ناوچەکانی دەریای رەش و باکووری کوردستان بگرێتەوە و تاوەکو رۆژی چوارشەممە بە پچڕپچڕی بەردەوام بێت.
کەشناسی هەروەها دەڵێ، ئاسمانی زۆربەی ناوچەکان هەور و نیمچە هەور دەبێت.
کەشناسی هۆشداریی تاوەباران و هەورەتریشقەی بۆ 57 پارێزگا داوە و داوای لە خەڵک کردووە لە بەرامبەر گۆڕانکاریی لەناکاوی پلەکانی گەرما و نالەباریی کەشوهەوا وریا بن.
پێشبینییەکان بۆ تورکیا
ئەو پارێزگایانەی پێشبینیی بارانیان لێ دەکرێت ئەمانەن: ئەدیرنە، کڕکڵارەلی، تەکیرداغ، ئیستەنبووڵ، کۆجائەلی، یاڵۆڤا، ساکاریا، بیلهجیک، بورسا، باڵیکئەسیر، چاناککالێ، ئیزمیر، مانیسا، ئایدن، دەنیزلی، ئوشاک، کوتاهیا، ئێسکی شەهیر، ئافیۆن کاراهیسار، بوردور، ئیسپارتا، کۆنیا، ئەنقەرە، چانکری، کارابووک، دوزجە، زۆنگوڵداک، بارتن، کاستامۆنو، سینۆپ، چۆروم، کڕککالە، کرشەهیر، نێڤشەهیر، ئاکسەرای، نیدە، کایسەری، یۆزگات، ئاماسیا، تۆکات، سامسون، ئۆردو و گیرەسون
پێشبینییەکان بۆ باکووری کوردستان
ئەو پارێزگایانەی باکووری کوردستان کە هۆشدارییان پێدراوە بریتین لە؛ سێواز، ئەرزینجان، ئەرزەڕۆم، قەرس، ئەردەخان، ئاگری، ئیدر، وان، جۆلەمێرگ، شرنەخ، سێرت، ئێلیهـ، بەدلیس و مووش.
پلەی گەرما دادەبەزێت و بای بەهێز هەڵدەکات. کەشناسی پێشبینی دەکات پلەی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژئاوا 2 تاوەکو 4 پلە بەرز دەبێتەوە، بەڵام لە ناوچەکانی دیکە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نایەت.
هەروەها خێرایی با لە باشووری رۆژئاوای مەڕمەڕە دەگاتە 40 تاوەکو 60 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ