رووداو دیجیتاڵ
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ مێرمنداڵێک لە کاتی مەلەکردن لە رووباری خازر لە نزیک پردی مەندان لە سنووری قەزای بەردەڕەش، خنکا.
ئەمڕۆ هەینی، 16-06-2023، عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو مێرمنداڵەی کە خنکاوە ناوی محەممەد فارسە و تەمەنی 17 ساڵ بووە، دانیشتووی سەنتەری قەزای بەردەڕەش بووە.
بە گوتەی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ، تەرمەکەی لە ئاودا دەرهێندراوە و رەوانەی پزیشکی دادی ئاکرێ کراوە بۆ ئەنجامدانی توێکاری بۆی.
ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی دووشەممەی رابردوو، گەنجێکی دیکە بە ناوی محەممەد فەریق لە هەمان رووباردا خنکا کە دانیشتووی بەردەڕەش بوو.
تاوەکو ئێستا هیچ تیمێکی مەلەوانی لەسەر رووباری خازر جێگیر نەکراون، ئەمە لە کاتێکدایە کە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما، ژمارەیەکی زۆری هاونیشتمانی بۆ مەلەوانی و سەیران روو لەو رووبارە دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ