لە گوندێکی چەمچەماڵ نزیکەی 150 ئاژەڵ کرانە قوربانی

16-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە گوندێکی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، نزیکەی 150 سەر ئاژەڵ کرانە قوربانی و نزیکەی 1200 کیلۆ گۆشت بەسەر دانیشتووانی گوندەکە و خەڵکی دیکەشدا دابەش دەکرێت.
 
محەممەد مەحموود، موختاری گوندی گۆپتەپە لە قەزای چەمچەماڵی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "هەموو جەژنێکی قوربان خەڵکی گوندەکە قوربانی دەکەن، هەر ماڵێک ئاژەڵی گەورە بێت یان بچووک، لە ماڵەوە سەری دەبڕێت و گۆشتەکەی بە نەرمک و ئێسک جیادەکاتەوە و دەیهێنێت بۆ مزگەوتی گوندەکە؛ دواتر بەسەر دانیشتووانی گوندەکە و خەڵکانی دیکەش کە هەژارن لە دەرەوەی گوندەکە، دابەشدەکرێتەوە."
 
موختاری گوندی گۆپتەپە ئاماژەی بەوەش دا، ئەمە نەریتێکی باب و باپیرانیانە، زیاتر لە 50 ساڵە لە گوندەکەیان دەکرێت.
 
محەممەد مەحموود گوتیشی، "بۆ جەژنی قوربانی ئەم ساڵ نزیکەی 150 سەر ئاژەڵ لە گوندەکەمان سەربڕدراون، زیاتر لە 1200 کیلۆ گۆشتی لێدەرچووە، هەموو گۆشتەکە بەسەر نزیکەی 350 ماڵدا دابەشکراوە، 1280 کەس لە خێرەکە سوودمەند بوون."
 
بەپێی موختاری گوندەکە ئەوەی دەگاتە مزگەوتی گوندەکەیان بۆ ئەوەی بیکەن بە خێر بۆ ئەوەی ببەخشرێتەوە، بەشێکی گۆشتەکەیە، بەشێکی دیکەش لە دەرەوەی ئەو گۆشتەی پێیاندەگات خەڵکی گوندەکە خۆیان دەیبەخشنەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی حوزەیرانی 2024 لە هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بوو، لە جەژنی قورباندا بەشێک لە موسڵمانان بەپێی توانای داراییان ئاژەڵ دەکڕنو دەیکەنە قوربانی.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.