رووداو دیجیتاڵ
جارێکی دیکە لە پیرانشاری پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان سیستمی بەرگریی سوپا کارا کرا و درۆنێک خرایە خوارەوە. شایەتحاڵێک دەڵێت، رووداوەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 16-06-2025، لە درێژەی هێرشەکانی ئیسرائیلدا، سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە زۆربەی شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کارا کران.
میدیای خۆجێیی باس لەوە دەکەن، لە ئەنجامی کارابوونی سیستمی بەرگریی سوپا لە شارەکە، درۆنێک کراوەتە ئامانج.
هاونیشتمانییەک بۆ رووداوی پشتڕاستکردەوە کە پاشماوەی تێکشکاوی درۆنەکە لە گوندی بندڕێی سەر بە پیرانشار کەوتووەتە خوارەوە.
ئەو هاونیشتمانییە گوتیشی، خستنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
بەرەبەیانیی هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، ئیسرائیل هێرشیت کردە سەر چەند بنکەی ئەتۆمی و سەربازی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک فەماندەی سەربازی و زانای ئەتۆمی کوژران.
ئێران لە وەڵامی هێرشەکەدا ئۆپەراسیۆنی ''بەڵێن راست 3''ـی دژی ئیسرائیل راگەیاند و تاوەکو ئێستا بە چەند قۆناخ هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر وڵاتەکە.
تاوەکو ئێستا شەڕ و پێکدادان لەنێوان تەلئەڤیڤ و تاران بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ