رووداو دیجیتاڵ
ئیسرائیل لە رۆژئاوای شاری کرماشان هێرشی کردە سەر چەندین ئامانج.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کاژێر 09:00ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر چەند ئامانجێک لە گەڕەکەکانی دزڵئاوا و دەوڵەتئاوای شاری کرماشان.
ئەو دوو گەڕەکە دەکەونە قەراخ شاری کرماشان و دەوروبەریان، چەندین کۆمەڵگەی پیشەسازی و کۆگەی لێیە.
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج، بڵاونەکراوەتەوە.
بەپێی ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی بڵاوکراونەتەوە، لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا زیان بەر نەخۆشخانەی فارابیی شارەکەش کەوتووە.
ئاژانسی تەسنیم سەر بە سوپای پاسداران رایگەیاندووە، ئیسرائیل هێرشی کردووەتەسەر ناوچەیەکی پیشەسازی لە رۆژئاوای شاری کرماشان و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا زیان بە نەخۆشخانەی فارابیی شارەکە گەیشتووە.
بەپێی هەواڵی ئەو ئاژانسە، بەشێک لە دەرگا و پەنجەرەی نەخۆشخانەکە شکاون و ژمارەیەک نەخۆشیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ