لە شەڕی نێوان خاڵ و خوشکەزایەک پێنج کەس بریندار دەبن و شەشی دیکەش دەستبەسەر دەکرێن

16-07-2022
پەیام سەربەست
پەیام سەربەست @paya_m_
شوێنی شەڕی خاڵ و خوشکەزایەک لە هەولێر
شوێنی شەڕی خاڵ و خوشکەزایەک لە هەولێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لەبەردەم نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر شەڕ لەنێوان خاڵ و خوشکەزایەک روویدا، هۆکاری شەڕەکەش لەسەر شوێنی فرۆشتنی ئاو بووە، چونکە هیچ لایەکیان رازی نەبوون شوێن بۆ ئەوی دیکەیان چۆڵ بکات.
 
کاژێر 10:30 خولەکی رۆژی شەممە شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەی خزمی یەکدی روویدا. بەگوتەی هەردوو لایەنی شەڕەکە، لە ئەنجامی رووداوەکە 5 کەس بریندار بوون و شەڕەکە بە چەقۆ کراوە و چەکیش بەکارهاتووە، بەڵام هەموو بریندارەکان بە چەقۆ برینداربوون. 
 
سیامەند هاوار، مامی یەکێک لە بریندارەکان، "هاتن عارەبانەکەیان لێ ورد کردم و بە چەقۆ لێیاندام، چەقۆیەکیان لە خۆشم داوە.. لەسەر ئاو بوو ئەوان ئێرەیان کڕیوە یان نازانم چی، ئەوان منداڵی خاڵمن و پێشتر کێشەم نەبووە لەگەڵیان. دوێنێ لە  بووکگواستنەوە لەگەڵ یەک بووین هیچ کێشەمان نەبووە".
 
بریندارەکان دووانیان لە یەک ماڵباتن کە ناویان توانا ئەحمەد هاوار و  هەڵۆ تەڵعەت هاوارە کە بەگوتەی مامیان تەمەنیان 30 و 35 ساڵە. کەسی سێیەمیش لە بنەماڵەی دووەمە و تەمەنی 25 ساڵە ناوی یونس کاوەیە.
 
کاوە بارانی، باوکی یەکێک لە بریندارەکان، "خوارزای منن هاتن لە پێش ئێمە عارەبانە دابنێن، من کاتی خۆی ئەم شوێنەم بە پارە کڕیوە و هاتن لە پێش ئێمە عارەبانەیان دانێن ئێمەش گوتمان نابێ و بۆ خۆتان لە شوێنێکی دیکە داینێن ئەو هەموو جێگەیە هەیە 100 مەتری یان هەرشوێنێک" 
 
کاوە بارانی لەبارە رووداوەکە دەڵێت، "ئەو تەلەفۆنی بۆ برازاکانی کرد و گوتی وەرن شتێکی وا روویداوە، برازاکانی هاتن یەکیان ئاسایشە و بە ئاسایش گوایە هەڕەشەمان لێدەکات چوار پێنج گوللـەی تەقاند، یەکێکیان بە چەقۆ هات و یەکیان سندووقی ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە و سپانەی دەرهێنا لێمان بدات".
 
لەو پێنج کەسەی کە برینداربوون، سێ کەس برینیان قورسە و لە نەخۆشخانە خەوێندراون، یەک لە بریندارەکان چەقۆ بەر دەستی کەتووە. سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی رۆژئاوا بە پەیامنێری رووداوی گوتووە، یەکێک لە بریندارەکان چەقۆ بەر سنگی کەوتووە و یەکێکی دیکە بەر گورچیلەکانی کەوتووە، رەوشی تەندروستیی دوو لە بریندارەکان تاوەکو ئێستا زۆر باش نییە.
 
بەگوتەی ئەوانەی شەڕەکە لەنێوانیان روویداوە، 6 کەس لەسەر ئەو رووداوە لەلای پۆلیس دەستبەسەر کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای یەکێتی و بارەگای مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە لە هەولێر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر وەڵامی میران بەکر دەداتەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر و میران بەکر، رۆژنامەڤان و سکرتێری پێشووی وەزیری پێشمەرگە، دوو گێڕانەوەی جیاواز بۆ رووداوەکەی شەوی رابردوو بڵاودەکەنەوە.