رووداو دیجیتاڵ
لە شاری سەرپێڵی زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کەسانێکی نەناسراو دەستڕێژی گولـلەیان لە ئۆتۆمبێلێک کرد و بەو هۆیەوە ژنێک کوژرا.
سیروس سادقی، جێگری قایمقامی سەرپێڵی زەهاو رایگەیاند، شەوی هەینی لەسەر شەممە ژنێک و منداڵێک لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سەرپێڵدا بەڕێوەبوون، دوو ئۆتۆمبێلی دیکە شوێنی کەوتوون و دواتر تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ژنەکە کردووە.
بە گوتەی سیروس سادقی، سەرنشینی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بە چەکی کڵاشینکۆڤ دەستڕێژی گولـلەی لە ئۆتۆمبێلی ژنەکە کردووە و شەش گولـلەی پێوەناوە، لەم رووداوەشدا ژنەکە بریندار بووە و لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە و چارەنووسی تەقەکەرەکان، جێگری قایمقامی سەرپێڵی زەهاو گوتی، "هێشتا تەقەکەرەکان دەستگیر نەکراون و هۆکاری رووداوەکەش دیار نییە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ