چەند کەسێک لە هەولێر هێرش دەکەنە سەر یاساناسێک و لێی دەدەن

16-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

چەند کەسێک لە شاری هەولێر رێگە لە یاساناسێک دەگرن و لێی دەدەن. ئامۆزای یاساناسەکە دەڵێت: "هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووە و سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکەین".
 
رۆژی چوارشەممە، 16ـی تەممووزی 2025، کاژێر 13:00، شوان سابیر، یاساناس لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە نیشانەی لێدان بە روخسارییەوە دیار بوو و گوتی، "لە شەقامی 150 مەتری لە بەرامبەر گوندی ئیسپانی، چەند سەیارەیەک رێیان لێگرتم و ویستیان بمڕفێنن؛ زۆر خراپ لێیاندام".
 
شوان سابیر گوتی: "بە سێ بۆ چوار کەس لێیاندام و چاوم رەشکە و پێشکە دەکات".
 
هاوکات کارزان عەزیز گەردی، کە ئامۆزای شوان سابیرە قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی، "شوان رەخنە زۆر دەگرێت؛ ئەوە هۆکاری لێدانەکەشیەتی".
 
کارزان گەردی گوتی، "ئێستا شوان لە نەخۆشخانەیە و پزیشک رێگە نادات کەس سەردانی بکات تاوەکو دۆخی ئاسایی دەبێتەوە. هەر ئەمڕۆش دەچینە بنکەی پۆلیس و سکاڵا تۆمار دەکەین".
 
بە گوتەی کارزان گەردی، "هێرشکارەکان خەڵکی دەرەوەی هەولێر بوون و بە بۆکس و قۆناخی دەمانچە لە شوانیان داوە".
 
تاوەکو ئێستا لایەنی حکومیی پەیوەندیدار هیچ روونکردنەوەیەکی لەم بارەوە نەداوە.
 
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە رووداوی گوت، "ئەگەر شوان سابیر سکاڵای یاسایی تۆمار بکات، بێگومان دەست بە لێکۆڵینەوە دەکرێت".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.