رووداو دیجیتاڵ
دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، جارێکی دیکە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەوە سەر کێڵگەی نەوتی شێخان، کە کۆمپانیای هەنت ئۆیڵی ئەمریکی کاری تێدا دەکات. سەرچاوەیەک لە قایمقامی شێخان رایگەیاند، هێرشەکە هیچ زەرەرێکی گیانی نەبووە، بەڵام زەرەری مادی زۆری هەبووە.
رۆژی چوارشەممە، 16ـی تەممووزی 2025، دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "لە کاژێر 07:10 جارێکی دیکە لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هەنت ئۆیڵی ئەمریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک، جگە لە زیانی مادی، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە".
هاوکات سەرچاوەیەک لە قایمقامی شێخان دەڵێت، "ئەمڕۆ بۆ دووەمین جار کێڵگەکەی کۆمپانیای هەنت ئۆیڵ بۆردومانکرا، بەیانی کاژێر 07:14 کۆمپانیای هەنت ئۆیڵ بۆردوومانکرا، ئێوارەش کاژێر 07:10 جارێکی دیکە بۆردوومانکرا".
بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، هیچ زەرەرێکی گیانی نەبووە، بەڵام زەرەرێکی زۆری مادی بەر کێڵگەکە کەوتووە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، "هێرشەکە بە درۆن کراوە، ئاگر دروستبووە و ئێستا تیمەکان خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن و هێشتا کۆنترۆڵنەکراوە".
ڤیدیۆی دیکە گەیشت؛ درۆنەکە لە نزیکەوە ببینن کاتێک لەکێڵگەی نەوتی شێخان دەکەوێتە خوارەوە pic.twitter.com/I4QvCFPnZW
— Rudaw (@Rudawkurdish) July 16, 2025
بە گوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لەم مانگەدا 16 هێرشی درۆنی کراونەتە سەر باشووری کوردستان. بەپێی بەدواداچوونەکە، 6 لەو هێرشانەی کراون، بۆ سەر کێڵگەکانی نەوت بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ