ئەپیکور: بەهۆی هێرشەکانەوە لە زۆربەی کۆمپانیاکانمان بەرهەمهێنانمان راگرت

16-07-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) رۆژی چوارشەممە، لە راگەیێنراوێکدا بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە لەم دوو رۆژە کرانە سەر کێڵگە نەوتییەکانی کۆمپانیا ئەندامەکانی لە هەرێمی کوردستان. دەشڵێت، زۆربەی کۆمپانیا ئەندامەکانی، بەرهەمهێنانیان راگرتووە.
 
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "ئەم هێرشانە هەڕەشەیان لەسەر ژیان و سەلامەتیی هێزی کارمان دروستکرد، کە زۆرینەیان عێراقین و کارمەندە بیانییەکانمان کە خەڵکی وڵاتی جیاوازن، هەروەها زیانیشیان بە دامەزراوەکان گەیاند."
 
ئەپیکور ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای هێرشەکان، کۆمپانیاکان خەریکی هەڵسەنگاندنی زیانەکانن بۆ سەر بەرهەمهێنان و دامەزراوەکانی دیکەی کێڵگەکان.
 
هەر لە راگەیێنراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، "زۆرینەی کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکور، بەوانەشەوە کە نەکراونەتە ئامانج، بەرهەمهێنانیان راگرتووە."
 
لە کۆتاییدا، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان داوای لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، "رێوشوێنی زیاتر بگرنەبەر بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی کارمەندان و دامەزراوەکانمان."
 
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی کرد و بە "تیرۆریست"ـی ناوی بردن. 
 
وەزارەتەکە داوایشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بێنە سەر خەت بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر وزەی هەرێمی کوردستان.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لەم مانگەدا 16 هێرشی درۆنی کراونەتە سەر باشووری کوردستان. بەپێی بەدواداچوونەکە، 6 لەو هێرشانەی کراون، بۆ سەر کێڵگەکانی نەوت بوون، کە چواریان ئەمڕۆ چوارشەممە کرانە سەر کێڵگە نەوتییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی سنە

لە 10 مانگدا 15 کەس لە سنە بە گاز گیانیان لەدەستداوە

بەرپرسی بەڕێوەبردنی کەمکردنەوەی مەترسی کارەسات لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای سنە دەڵێ، لە 10 مانگدا 154 کەس لە پارێزگاکە بەهۆی گازی ماڵانەوە ژەهراوی بوون کە 15 کەسیان گیانیان لەدەستداوە