بەرگریی شارستانیی دهۆک: ئاگری کێڵگە نەوتییەکەی شێخان بە سێ کاژێر کۆنترۆڵکرا

16-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک دەڵێت، دوای نزیکەی سێ کاژێر ئاگرەکەی کێڵگە نەوتیییەکەی قەزای شێخان کۆنتۆڵکرا.
 
رۆژی چوارشەممە، 16ی تەممووزی 2025، بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ ئێوارە بۆ دووەم جار بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی هەنت ئۆیل لە شێخان، بەهۆیەوە ئاگری گرت". 
 
بە گوتەی بێوار عەبدولعەزیزی، کاژێر 07:10 هێرشەکە کرا، دوای نزیکەی سێ کاژێر ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی دهۆک کۆنترۆڵکرا. 
 
لەبارەی زیانەکانی هێرشەکە، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک دەڵێت: "هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، تەنیا زیانی مادی هەبوو، لیژنەیەک پێکهێندراوە بۆ خەملاندنی زیانەکان". 
 
سەرچاوەیەک لە قایمقامی شێخان بە رووداوی گوت، "ئەمڕۆ بۆ دووەمین جار کێڵگەکەی کۆمپانیای هەنت ئۆیل بۆردوومانکرا، بەیانی کاژێر 07:14 و ئێوارەش کاژێر 07:10". 
 
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی کرد و بە "تیرۆریستی" ناوی بردن. 
 
وەزارەتەکە داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بێنە سەر خەت بۆ رێگریی لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر وزەی هەرێمی کوردستان. 
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لەم مانگەدا 16 هێرشی درۆنی کراونەتە سەر باشووری کوردستان. بەپێی بەدواداچوونەکە، 6 لەو هێرشانەی کراون، بۆ سەر کێڵگەکانی نەوت بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زۆرترین کاڵا هەناردەکراوەکان بریتین لە: کاشی، سیرامیک، شووشە، بەرهەمە پلاستیکییەکان، بەردی ئاسن، گەچ، ئامێری کشتوکاڵ، بەرهەمی پیشە دەستییەکان و سەوزە و میوە

گومرگی کرماشان: هەناردەی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانمانەوە کەمی کردووە

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای کرماشان رایدەگەیێنێت، لە 10 مانگی رابردوودا هەناردەکردنی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە بەراورد بە ساڵی رابردوو هەم لە رووی بڕ و هەم لە رووی نرخەوە کەمی کردووە.