ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە و هەناردەی نەوت کۆدەبێتەوە

16-07-2025
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەكات و بەپێی راگەیێندراوی حکومەت، لە کۆبوونەوەکەدا باسی پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تەممووزی 2025 ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت كۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، رێڕەوی دانوستاندن و گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی، پێشهاتەكانی تایبەت بە مووچە و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەكرێن."

مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا مووچەی مانگەکانی 5 و 6 و 7یان وەرنەگرتووە.

شەوی رابردوو بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە، دواتریش لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. دواتر فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە، گەیشتە شوێنەکە و کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی، بافڵ جەلال تاڵەبانی و فوئاد حوسێن دەستیپێکرد.

بڕیارە ئەمڕۆش بافڵ جەلال تاڵەبانی و فوئاد حوسێن ژمارەیەک کۆبوونەوەی دیکە بکەن، ئامانجیش لە کۆبوونەوەکان دۆزینەوەی چارەسەرێکە بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە