ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لەسەر پرسی مووچە کۆدەبێتەوە

16-07-2025
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی کۆببێتەوە. ئەندامێکی ئەنجوومەنەکەش دەڵێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆماندا پێشنیازی دانیشتن و کۆبوونەوەی دیکە لەگەڵ پارتی لەسەر پرسی مووچە دەکەین.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی تەممووزی 2025، دارا خەیلانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ و دوای گەڕانەوەی لە بەغدا، بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆدەبینەوە."
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی پرسی مووچە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکرێت.
 
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ئاماژەی بەوە کرد، "هیوادارین" لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی و شاندی یاوەری، "ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی دوێنێ شەوی لە بەغدا ئاگادار بکەنەوە."
 
لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی لەسەر دۆخی مووچەی مووچەخۆران، دارا خەیلانی گوتی، "خۆشحاڵین کە لێکنزیکبوونەوە و هاودەنگی هەیە لەنێوانماندا، ئەگەر پێویست بکات بە بڕیاریش نەبێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆماندا پێشنیازی دانیشتن و کۆبوونەوەی دیکە لەگەڵ پارتیدا لەسەر پرسی مووچە بە تایبەتی و پرسەکانی دیکەش بە گشتی دەکەین."
 
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ فایەف زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە و دواتریش لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. دواتریش فوئاد حوسێن گەیشتە شوێنەکە و کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی، بافڵ جەلال تاڵەبانی و فوئاد حوسێن دەستیپێکرد.
 
ئەوەی کە پەیوەندی بە کۆبوونەوەکەی محەممەد شیاع سوودانی و بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە هەبوو، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، "باسی چەندین دۆسیە و پرسی نیشتمانی کراوە، بەتایبەتی پرسی رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی کوردستان، هەروەها مووچەی فەرمانبەران".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە