رووداو - سلێمانی
خوولێکی فێربوونی یاریی شەترەنج بۆ نابینایان لە سلێمانی کراوەتەوە. یارییەکی ئاڵۆز و پڕ لە وردەکاری، جوڵاندنی سەربازەکان و بەرگریکردن و چاودێرییکردنی هەموو ئەو کەلێن و بۆشاییانە پێویستیان بە وریایی هەیە، ئەمانە بەشێکن لە یاریی شەترەنج کە نابیناکان سەرکەوتووانە دەیکەن.
هیوا محەممەد، مامۆستای خولی شەترەنجە و خۆیشی نابینایە، ئەو دەیەوێ ئەو بەهرەیەی لە یاریی شەترەنج هەیەتی هاوشێوەکانی خۆی فێربکات بۆیە خولێکی فێربوونی یاری شەترەنجی بۆ نابینایان کردووەتەوە، فێری ئەوەیان دەکات لەسەر ئەسپی بەختی خۆیان هەنگاوبنێن و نەوەستن.
ئەو سەرنجە قوڵەی لە گوێگرتن بەدیار مامۆستاکەیانەوە هەیانە، وای کردووە نابیناکان هەرزوو ناوی داشەکانی شەترەنج و شێوازی یارییەکە فێربن، بەڵام ئەو شەترەنجەی ئەمان یاری لەسەر دەکەن، جیاوازە لەوەی چاوساخەکان، بە بەرکەوتنی پەنجە، ئەوان داشەکان دەناسنەوە و شێوازی جۆڵەپێکردنیشیان لە مامۆستاکەیانەوە دەبیستن.
نابیناکان دەڵێن ئەوان هەنگاوێک زیاتر لەخوا نزیکن کە جوان و ناشرین لەیەکدی جیاناکەنەوە و جیاوازی لەنێوان رەشپێست و سپیپێست ناکەن، بەڵکو خۆشەویستیان لە کرداری باش زیاد دەبێت، هەر ئەمەش وای کردووە بێهیوا نەبن بەدیار حاڵی خۆیانەوە و هەمیشە بەدوای داهێنان و کاری نوێدا بگەڕێن.
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ