لەتیف رەشید لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتیدا: لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە کاری هاوبەشە

16-08-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆککۆماری عێراق لە 77ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا پەیامێکی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد و دەڵێت، "لەم قۆناخە گرنگەدا لەسەر ئاستی سیاسی، ئابووری و ئەمنی لە عێراق لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی و هاوئاهەنگی و کاری هاوبەش هەیە." 
 
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت، "لەپێناوی پتەوکردن و پەرەپێدانی بنەماکانی دیموکراسیەت لە واقیعی عێراقدا و جێبەجێکردنی مادە دەستوورییەکان بۆ دڵنیابوون لە بەدیهێنانی خواست و ئارەزووەکانی گەلی عێراق، ئێمە ئیلهاممان لە گیانی خۆڕاگری و ئەو ویستە بەهێزەی حیزبە تێکۆشەرەکەتان وەرگرتووە، بە ئامانجی بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامی و چەسپاندنی سەقامگیری و سەروەری یاسا و مسۆگەرکردنی مافەکانی هاووڵاتییان و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ژیانێکی شکۆمەند لە کوردستان و هەموو عێراق." 
 
لە پەیامەکەی لەتیف رەشیددا هاتووە، "لە خودای گەورە داواکارین کە حیزبە تێکۆشەرەکەتان بەردەوام بێت لە رێبازەکەی لەپێناوی یەکڕیزی گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانییەوە و هیوای تەندروستی و سەرکەوتنی هەمیشەییتان بۆ دەخوازم." 
 
دەقی پەیامی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی 
 
برای بەڕێز کاک مەسعود بارزانی
 
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
 
سڵاوی خودای گەورەتان لێ بێت
 
بەبۆنەی حەفتا و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، خۆشحاڵم کە گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان بکەم و لە ڕێگەی ئێوەوە پیرۆزبایی لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و بنەماڵەی شەهیدان و تەواوی ئۆرگانەکان و ئەندامان و پێشمەرگە و جەماوەری حیزبە تێکۆشەرەکەتان و هەموو گەلەکەمان دەکەم. 
 
لە کاتێکدا دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبیردەهێنیەوە، لەم قۆناغە گرنگەدا لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری و ئەمنی لەعێراق لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی و هەماهەنگی و کاری هاوبەش هەیە.   
 
لە پێناوی پتەوکردن و پەرەپێدانی بنەماکانی دیموکراسیەت لە واقیعی عێراقدا و جێبەجێکردنی مادە دەستوورییەکان بۆ دڵنیابوون لە بەدیهێنانی خواست و ئارەزووەکانی گەلی عێراق. ئێمە ئیلهاممان لە گیانی خۆڕاگری و ئەو ویستە بەهێزی حزبە تێکۆشەرەکەتان وەرگرتووە، بە ئامانجی بەدیهێنانی ئاشتی وئارامی و چەسپاندنی سەقامگیری و سەروەری یاسا و مسۆگەرکردنی مافەکانی هاوڵاتیان و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ژیانێکی شکۆمەند لە کوردستان و هەموو عێراق.
 
لەخودای گەورە داواکارین کە حیزبە تێکۆشەرەکەتان بەردەوام بێت لە ڕێبازەکەی لە پێناوی یەکڕیزی گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانیەوە و هیوای تەندروستی و سەرکەوتنی هەمیشەییتان بۆ دەخوازم .
 
سڵاو لە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنیدا
 
نەمری بۆ شەهیدان 
 
لەتیف جەمال ڕەشید
سەرۆک کۆمار
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.