لە گوندێکی باکووری کوردستان جووتیاران بۆ کارەبا پشت بە سیستمی سۆلار دەبەستن

17-08-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
ئەو پانێڵانە بۆ 21 جووتیار دانراون؛ وزەی بەدەستهاتوو، زەویی ئەو 21 جووتیارەی پێ ئاو دەدرێت؛ هەربۆیە بە تەواوی ئەو کارەبایەیان پچڕاندووە کە لە حکومەت وەریانگرتبوو.
ئەو پانێڵانە بۆ 21 جووتیار دانراون؛ وزەی بەدەستهاتوو، زەویی ئەو 21 جووتیارەی پێ ئاو دەدرێت؛ هەربۆیە بە تەواوی ئەو کارەبایەیان پچڕاندووە کە لە حکومەت وەریانگرتبوو.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە گوندێکی شارۆچکەی هێزۆ لە پارێزگای ئێلهی باکووری کوردستان جووتیاران سیستمی سۆلاریان بۆ دابینکردنی کارەبا داناوە.
ئەوەش لە ئاودانی کشتوکاڵدا یارمەتیان دەدات.
 
ئیسماعیل حەقی ساغڵام، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی شارۆچکەی هێزۆ دەڵێت، "پڕۆژەیەکمان بە ناوی وزەی نوێکراوە و ئاودانی دڵۆپی پێشکێش کرد. پڕۆژەکە پەسندکرا و لە سایەی ئەم سیستمەوە بووینە خاوەنی سەرچاوەیەکی وزە کە 52 کیلۆواتە. لە سایەی ئەم وزەیەوە رووبەرێکی 300 دۆنمی ئاو دەدەین."
 
ئەو پانێڵانە بۆ 21 جووتیار دانراون؛ وزەی بەدەستهاتوو، زەویی ئەو 21 جووتیارەی پێ ئاو دەدرێت؛ هەربۆیە بە تەواوی ئەو کارەبایەیان پچڕاندووە کە لە حکومەت وەریانگرتبوو.
 
لەزگین ئاراز، موختاری گوندی تەپەئوستوە و دەڵێت، "پێشتر ئێمەی جووتیاران بە شێوازی ئاودانی کلاسیکی کارمان دەکرد. دەمانویست سیستمێکی ئاودانی باشتر لەپێناوی باشترکردنی بەرهەم دەستەبەر بکەین، بەڵام گرانیی کارەبا رێگر بوو. دوای ئەوەی پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵمان بیست، داواکاریمان پێشکێشکرد. بە هاوکاریی ئەوان پانێڵی کارەبامان دانا."
 
پانێڵەکان بایی 890 هەزار لیرەی تورکین کە دەکاتە نزیکەی 33 هەزار دۆلار. بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی شارۆچکەی هێزۆ هیواخوازە تەواوی جووتیارانی شارۆچکەکە داوای ئەو سۆلار سیستمە بکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.